كۆشكی سپی مووچەی 400 سەد كارمەندی بڵاوكردەوە
خواكوڕك
ڕۆژنامەی “هیل ” ڕاپۆرتێكی (16) لاپەڕەی تایبەت بە ماف و مووچەی (400) كارمەندی كۆشكی سپی لە حكومەتەكەی (دۆناڵد ترامپ ) بڵاوكردەوە .
موچەی كارمەندانی كۆشكی سپی ساڵانە بە پێی بودجەو داهاتی ئەمریكا دیاری دەكرێت ، لەم سڵدا كە حكومەتەكەی ترامپ دەستبەكار بووە موچەی كارمەندانی كۆشكی سپی زیاترە لە حكومەتەكەی ئۆباما .
بەرزترین موچەی كارمەندان (179,700 ) هەزار دۆلارە كە دەدرێتە ( راینس پریبس) سەرۆكی نوسینگەی ترامپ و ( ئستیو بنن و كلین كانوی ) ڕاوێژكاری پلە باڵاكانی ترامپ و ( شان ئسپایسر ) ووتەبێژی كۆشكی سپی و ( هۆپ هیكس ) كارگێری ستراتیژی كۆشكی سپی و ( ئستتیون میلر) ڕاویژكاری بالای ترامپ و ( ئوماروسا ) سەرۆكی پەیوەندییەكانی نێوان نوسینگەی ترامپ و ڕاوێژكارە باڵاكان بەرزترین موچەیان هەیە لە حكومەتی ئەمریكا .
هەریەك لە ( سارا هوكابی ) وتەبێژی دووەمی كۆشكی سپی و ( پیتر ناوارو) بێژەری سیاسەتەكانی بەرهەمهێنان و بازرگانی و چەند كەسێكی تر ساڵانە ( 165) هەزار دۆلار وەكو مووچە وەردەگرن .
لە ساڵی (1995) وە تائێستا كۆشكی سپی ساڵانە موچەی كارمەندەكانی بە ڕاپۆرت ئاراستەی كۆنگرەی ئەمریكا دەكات .