ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەهۆی گەندەڵی لێپێچینەوە لە پارێزگای سلێمانی(بەوەكاڵەت)دەكات
خواكوڕك
ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەرێی یاداشتێكەوە داوا دەكەن پارێزگاری سلێمانی بەوەكالەت بانگهێشتی كۆبونەوەی ئەنجومەن بكرێت.
یاداشتی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەن سەبارەت بەپێدانی موڵەت بووە بە هێنانی بەنزین و موڵەتدانی كارگەی غاز و دەستكاریكردنی نوسراوی لیژنەی باڵای سوتەمەنی لە بەرژەوەندی كۆمپانیاكان.
ژمارەی ئەو ئەندامانە 15 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بووەو تیایدا داوای لێپرسینەوە لە پارێزگای سلێمانی بەوەكالەت دەكەن.
هەروەها لە یاداشتەكەدا باس لەوە كردوە پێدانی موڵەت بە كارگەی غازو دەستكاریكردنی نوسراوی لیژنەی باڵای سووتەمەنی لە پەرژەوەندی كۆمپانیاكانو نادادپەروەرەی لە پێدانی موڵەتی بەنزین و بێ ئاگای بوونی لیژنەی باڵای سووتەمەنی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
هاوكات باس لەوەشكراوە كە كارنەكردن بە ڕێنمایی لێژنەی باڵای سووتەمەنی كە دوای چەندین كۆبونەوە دەرچووە لە بواری (سوتەمەنی، بەنزینخانە، كارگەی غاز و خەزانی سووتەمەنی).