وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هۆشداریده‌دات له په‌یدابوونی ئه‌م نه‌خۆشیانه به‌هۆی گه‌رماوه
خواكوڕك
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان لەسەر بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی مەترسیدار هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە و رایدهگهێنێت”به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی له ئارادایه.
(د.خاڵس قادر) گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندوه” بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوە، مەترسی بڵابوونەوەی نەخۆشیەكانی سكچون و ڕشانەوە ڕوو لەزیادبونەو بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆش پلەكانی گەرما هۆكارە، هه‌روه‌ها یەكێكی دیكە لەمەترسیەكانی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما بەتایبەت لەم وەرزەدا لەهەرێم، بڵابونەوەی نەخۆشی گرانەتاو حەمەی ماڵتایە كە ئەوەش هۆكارەكەی خواردنەوەی ئاوی پیس و خراپبونی ئەوخۆراك و مەوادانەی كە هەڵدەگیرێن بۆ ژەمەخۆراكێكی دیكە بەهۆی پلەی گەرماوە ڕاستەوخۆ تێكدەچن و ژەهراوی دەبن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی گوتووه” ئەو ڕێوشوێنانەی كە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ بەرگرتن لەبڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشیانە، پاكوخاوێنی خۆپارێزیە لەخواردن و خواردنەوەی دەرەوە كە پلەكانی گەرما ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر تێكچون و ژەهراویبونیان لەم وەرزەدا دەكات.