كریستیانۆ دوا بڕیاری خۆی له یانه‌ی ریال مه‌درید دا سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی یاخود رۆیشتنی
خواكوڕك
پاریزانی پورتوگاڵی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی (كریستیانۆ رۆناڵدۆ) دوا بڕیاری خۆی دا له سه‌ر مانه‌وه‌ی له یانه‌ی مێرنگی و پاش ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی زۆر هاوكاری بوون له سه‌ر ئه‌و كێشه‌ی بۆی درووست بوو له‌سه‌ر نه‌دانی باج.
رۆژنامه‌ى تۆتۆ مێركاتۆى ئیتاڵى ئاشكراى كردووه” كریستیانۆ رۆناڵدۆ بریارى داوه له یاریگاى برنابیۆ به‌رده‌وام بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كریس هه‌ست ده‌كات یانه‌كه‌ى پاڵپشتیه‌كى ته‌واوى كردوه بۆیه بریارى داوه له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا به‌رده‌وام بێت ، تاوه‌كو له گه‌ڵ جیلى نوێ‌دا نازناوى زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت.