(+18) وێنه‌ و زانیاری له‌باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی سه‌نگاو

خواكوڕك
لە گوندێكی سەر بە شارەدێی سەنگاوی سەر بە شارۆكەی چەمچەماڵ ژمارەیەك چەكداری داعش كوژران .
شه‌وی رابردوو ئاسایشی سەنگاو نزیك كاتژمێر 10:00 خوله‌ك مەفرزەیەك لە هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی كە بۆپشكنینی گوندەكانی سنوری سەنگاو هاتبوون چوار تیرۆریستی داعشیان لە گوندی تیمار سەر بە سەنگاو كوشت.
لەكاتی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ و تەقەكردن لەو چەكدارانە، یەكێكیان پشتێنی بۆمب رێژكراوی له‌خۆی به‌ستبووە و خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فتیه‌كه‌ ده‌نگۆی دزه‌كردنی گرووپی چه‌كداری سه‌ربه‌داعش له‌ ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی سه‌نگاو بڵاوبۆته‌وه‌ و ئاسایشی گه‌رمیان له‌دوو ئۆپه‌راسیۆن له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا شه‌ش چه‌كداری داعشی له‌ ناوچه‌كه‌ كوشتووه‌.

1882016842650_14039908_1838147489753371_5185593172630885437_n 1882016842650_14045666_1838147566420030_6850872135626942715_n 1882016842650_14068096_1838147523086701_8177170497250719133_n

Back to top button