باشترین ده‌رمان و چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشی شه‌كره ئه‌م خۆراكه‌یه
خواكوڕك
له‌میانه‌ی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی پزیشكیدا ده‌ركه‌وتووه ، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه نزیكه‌ی 29 گرام گوێز له هه‌فته‌یه‌كدا ده‌خۆن ، ئه‌وا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن به كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی جۆری دووه‌می شه‌كره به رێژه‌ی 24% ، ئاشكراشی كرد كه چه‌ره‌زات به گشتی رۆلێكی گه‌وره ده‌بینێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن و پاراستنی جه‌سته دژی شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، له‌گه‌ڵ به‌رگری كردن له هه‌وكردنی جومگه‌كان.
توێژه‌رانی به‌ریتانی له پێشانگای لێكۆلینه‌وه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، خواردنی چه‌ره‌زات به‌تایبه‌تی گوێز كارده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی جۆری دووه‌می شه‌كره به رێژه‌ی چواریه‌كی، ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه له‌سه‌ر زیاتر له 140 هه‌زار ئافره‌تی ئه‌مریكی كه پابه‌ندبوون به خواردنی چه‌ره‌زات ئه‌نجامدراوه و تێبینیان كردووه كه كاریگه‌ریه‌كی چالاكی هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی جۆری دووه‌می شه‌كره كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشیه‌كانی خراپی خۆراك و سیسته‌می خۆراكی ناته‌ندروست و كه‌می راهێنانی وه‌رزشی رێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن .
هه‌روه‌ها ئه‌مه یه‌كه‌مین جۆری لێكۆڵینه‌وه‌یه كه بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ له نێوان به‌كارهێنانی چه‌ره‌زات به شێوه‌یه‌كی گشتی و كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌كره له‌ناو خوێندا هه‌یه.
جێی باسه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر زیاتر له 137,893 هه‌زار نه‌خۆشی به‌ریتانی ته‌مه‌ن نێوان 33 تا 77 ساڵی ئه‌نجام دراوه، دواتر بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج ساڵ خراونه‌ته ژێرچاودێریه‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاشكراشی كرد ، كه ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له ماوه‌ی مانگێكدا 3 جار چه‌ره‌زات ده‌خۆن ، ئه‌وا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن به رێژه‌ی 4% له ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره به به‌راورد له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 13% له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی له هه‌فته‌یه‌كدا یه‌كجار به‌كاری ده‌هێنن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی دووجار چه‌ره‌زات ده‌خۆن ئاستی شه‌كره به رێژه‌ی 24% كه‌متر ده‌بێته‌وه .
له‌لایه‌كی تریشه‌وه “كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی نه‌خۆشی شه‌كره” له به‌ریتانیا مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ده‌كات كه ژماره‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره له به‌ریتانیا كه له ئێستادا 2,5 ملیۆن كه‌سن بۆ زیاتر له چوار ملیۆن كه‌س له ده‌وروبه‌ری ساڵی 2025و له ساڵانی 2050 بۆ پێنج ملیۆن نه‌خۆش به‌رزبێته‌وه .