ههنجیر میوهیهكه به بهدهیان سودی ههیه ئهوانهی قۆڵۆن و بهردی گورچیلهیان ههیه پێویسته بهههمیشهیی بیخۆن
خواكوڕك
هەنجیر یەكێكە لە میوانەی كە لە وەرزی هاویندا پێ دەگات و خواردنیشی كۆمەڵێك سودی گرنگ بە مرۆڤ دەگەیەنێت،بەپێی توێژینەوەیەكی نوێش كە لەسەر هەنجیر ئەنجامدراوە كۆمەڵێك سود و گرنگی نوێی ئەو میوەیان ئاشكراكردووە ، كە ئەمەش وا دەكات مرۆڤ گرنگیەكی زیاتر بە خواردنی ئەو میوەیە بدات.
توێژەران سهبارهت به میوهی ههنجیر رایدهگهێنن” كه پێویستە مرۆڤ رۆژانە هەنجیر بخوات تاوەكو لە نەخۆشییە مەترسیدارەكانی وەك شێرپەنجەو قۆڵۆن و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بەدووربێت.
سودە گرنگەكانی میوهی هەنجیر :-
• خواردنی هەنجیر دەبێتە هۆی دابەزینی كۆلیسترۆڵی زیان بەخشی ناو خوێن .
• بەسودە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی قۆڵۆن .
• چارەسەرێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی خواردنیان نییە .
• چارەسەرێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی كە كێشەی (میز)كردنیان هەیە ،هەروەها توانای كۆنتڕۆڵكردنی میزكردنی خۆنەویستانەی هەیە .
• خۆراكێكی باشە بۆ پاككردنەوەی ریخۆڵە .
• بەهۆی بوونی هەندێك لە ڤیتامینەكان بە تایبەت ڤیتامین B بەشداری دەكات لە دروستكردنی خرۆكە سورەكان ،هەروەها یارمەتی هەڵمژینی پرۆتین و كانزاكان دەدات بە تایبەت مەگنسیۆم .
• هەنجیر خۆراكێكی دەوڵەمەندە بە ریشاڵەكان ،كە ئەمەش مرۆڤ دەپارێزێت لە نەخۆشیەكانی شێرپەنجەی ریخۆڵە و كۆلیسترۆڵی زیان بەخش و نەخۆشییەكانی دڵ .
• دەوڵەمەندە بە هەندێك لە كانزا گرنگەكان لە گرنگترینیشیان پۆتاسیۆم،كە ئەمەش یارمەتی رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەدات لە ناو لوولە خوێنبەرەكاندا ،كە ئەمەش رێگری لە زیادبوونی كۆلیسترۆڵی زیان بەخش دەكات ،هەروەها بەهۆی بوونی سۆدیۆمشەوە یارمەتی هاوتاكردنەوەی شلەكانی ناو خانە دەدات .
• بەسودە بۆ پاككردنەوەی گورجیلە و بەردی گورجیلە و میزەڵدان .
• چارەسەرێكی باشە بۆ نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە و سنگ،هەروەهاچاككبوونەوەی برینی قوڕگ .
• پاككەرەوەیەكی باشە بۆ سی و جگەر .