كێن ئه‌وانه‌ی ده‌بێ چوكلێتی تاڵ بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له خه‌مۆكی و نه‌خۆشی دڵ و جه‌ڵته.؟
خواكوڕك
لێكۆڵه‌رانی كه‌نه‌دی له نوێترین توێژینه‌وه‌یاندا گه‌یشتوونه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه چوكلێتی تاڵ مه‌ترسی تووش بوون به خه‌مۆكی كاتی دووگیانی و دوای منداڵبوون كه‌م ده‌كاته‌وه.
له لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشووتردا ده‌ركه‌وتبوو كه چوكلێتی تاڵ به هۆی بوونی ئانتی ئۆكسیدان و فلاونۆئیده‌كان كاریگه‌ریه‌كی زۆر گرنگی له‌سه‌ر به‌رگری كردن له توشبون به نه‌خۆشی دڵ و ده‌ماره‌كان و جه‌ڵته هه‌یه.
له‌م توێژینه‌وه نوێیه‌دا ده‌ركه‌وتووه ئه‌م ماده خۆراكییه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی كۆرپه‌ڵه نییه و بارودۆخی ده‌رونی دایك باشتر و جێگیر تر ده‌كات.
پسپۆڕان پێشنیار ده‌كه‌ن ئه‌و دایكانه‌ی كه شه‌كره‌یان هه‌یه، په‌ستانی خوێن و ژه‌هراوی بوونی دووگیانییان هه‌یه، پێش خواردنی چوكلێتی تاڵ یان هه‌ر ماده خۆراكییه‌كی دیكه راوێژ له گه‌ڵ پزیشكدا بكه‌ن