سڵق چاره‌سه‌ره‌ بۆ هه‌موو جۆره‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌

خواكوڕك

سڵق جۆره‌ رووه‌كێكه‌ كه‌ زۆر به‌ سوده‌ و ده‌توانریت له‌ چه‌ندین جۆری خواردندا به‌كاربهێندرێت، گرنگترینیان له‌ به‌ كارهێنانی دۆڵمه‌یه‌، كه‌ زۆر به‌كارده‌هێندرێت، وه‌ك زانره‌وه‌ سڵق سوودبەخشە بۆ تەندروستی، چونكە رێژەیەكی باشی لە مادەی خۆراكییە گرنگەكان تێدایە وەكو” ڤیتامینەكانی (A، B،C) و مەنگەنیز، ریشاڵ، كالسیۆم، كۆپەر، ئاسن پۆتاسیۆم، ئەمانە لەگەڵ چەندین مادەی دژە ئۆكسان بەهایەكی خۆراكی بەرزیان بە سڵق داوە.

خواردنی سڵق لە چەندین جۆری شێرپەنجە دەمانپارێزێت له‌ وانه‌” شێرپەنجەی مەمك و هێلكەدان، شێرپەنجەی میزڵدان و پرۆستات، شێرپەنجەی قۆڵۆن و رێكە، شێرپەنجەی سییەكان، شێرپەنجەی پێست، لەش لە مادە زیانبەخشەكان پاك دەكاتەوە كە چەندین نەخۆشی پەیدا دەكەن، بۆ نموونە مادە كارۆتینۆیدەكان وەكو چاویلكەی هەتاوی نایەڵن كە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی زیان بە چاوەكان بگەیەنێت.

هەروەها هاوێنەی A، چاو لە تووشبوون بە ئاوی سپی دەپارێزن، یتا كارۆتینیش كە لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین.

Back to top button