یاریدەدەرێکی سەرۆکی پێشوی ئێران دەستگیر کرا

خواكوڕك
 
لە بەردەم ماڵەکەی خۆیی و لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەمە حەمید بەقائی یاریدەدەری سەرۆکی پێشوی ئێران ئەحمەدی نەجات لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر کرا.
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە مانگی پێشوو هێزە ئەمنیەکان عەبدولڕەزا داودی ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی ئەحمەدی نەجادیان دەستگیر کرد،بە پێی سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەکانی نزیک لە ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە،فەرمانی دەستگیرکردنەکان لە لایەن دادگاوە دەرچووە.
 
ماڵپەڕەکانی ڕەوتی ڕیفۆرم هۆکاری ئەم هەڵمەت و فشارانەی سەر نەجاد دەگێڕنەوە بۆ گوێنەگرتنی ناوبراو بۆ وتەکانی خامنەیی و خۆکاندید کردنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار.
Back to top button