داوای لەسێدارەدانی مالیکی دەکرێت
خواكوڕك
دوای ڕزگارکردنەوەی موسڵ لە دەستی تیرۆریستانی داعش،لە ئێستادا دیمەنەکانی دوای جەنگ لەو شارە بەشێوەیەکن کە لە میدیاکان بە قیامەتی مووسڵ ناودەبرێت،ئەوەش بەهۆی دیمەی کاولکاری و برسێتی و بێ بەرگی ئەو هاوڵاتیانەی کەلە نێو شارەکەدا گیریان خواردبوو.
تایبەت بەو دۆخە توڕەیی موسڵیەکان تا دێت هەڵدەکشێ و نوری مالیکیش کە بە هۆکاری نەهامەتیەکان دەزانن داوا دەکەن لە سێدارە بدرێت و لەو ڕووەوە هەڵمەتێکیشیان دەست پێکردووە،چونکە پێیان وایە موسڵ جێهێڵراوە بۆ داعش تا سونەکان پاکتاو بکرێن.