ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆڕه مۆدێله سه‌ربگرێت كورد نامێنێت و كوردستانیش ده‌بێته كارخانه‌ی كۆیله

خواكوڕك
عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی هاپه‌یمانی شیعه، بانگێشتی فراكسیۆنی كوردیه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خۆی رایگه‌یاندووه، سێ فراكسیۆن به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوونه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان مووسه‌ننا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووش به‌شداری بووه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژی عه‌ممار حه‌كیم وه‌ستاوه‌ته‌وه، بۆیه ناوی له ناو راگه‌یاندراوه‌كه دا نه‌نراوه”.
پێشتر مووسه‌ننا ئه‌مین له پۆستێكی دا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له میانی به‌شداری كردنی له كۆبوونه‌وه‌ی عه‌ممار حه‌كیم له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند” كه عه‌ممار حه‌كیم له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هێرشی كرده سه‌ر كورد و هه‌ره‌شه‌ی كرد، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا مووسه‌ننا ئه‌مین ده‌لێـ” وتم: سەماحەتت ڕێگەم بدە و سنگت فراوان بێت با ڕاستگۆ قسەی سنگم بکەم من موجامەلە لە حەقدا نازانم، یەکڕویشم هەیە، قسەکانی جەنابت کۆمەڵێک هەرەشە بوون من توشی شۆک بووم بەو زمانە لەگەڵ ئێمە وکورد قسەبکەیت، کورد باسی مافی خۆی ئەکات ئەو مافەی لە دینی ئێمەو دەستور و دیموکراسیەتدا سەلمێنراوە ، بڕیاری چارەنوسی خۆی ئەدات نەک خەڵکی تر، هەموو کەس باوەری بەو دین و دیموکراسیە هەبێت ئەبێت نکولی لەو حەقە نەکات، جەنابت و ئەمسالی جەنابت ڕابەرایەتی شەقام ئەکەن چۆن ئەبێت ببێت بە هەرەشە، ئێمە دەمانەوێت هەرچی ئەکرێت ئاشتیانە و یاسایی بکرێت وبەرێکەوتن، ئێمە یەکێتی خاکی عێراق لە دوژمن ئەپارێزین نەک لەوەی بەشێک لە ڕۆلەکانی بڕیارێک بۆ خۆیان بدەن ، کام عێراقە ئەتانەوێت ئێمە تێیدا بمێنینەوە من مناڵێکێ چەندساڵان بووم لەژێر خێمە ئاوارەبووم ئێستاش کە ئەندام پەرلەمانم لە ناوچەی سەوز بچمەدەرەوە ترسم هەیە بکوژرێم .. کام عێراق ئەو عێراقەی دوای دەیان ساڵە وسەدان ملیار دولار خەڵک بە مقەبا لە پلەی شەستدا باوەشینی خۆی ئەکات … قسەی تریش سەرتان نایەشێنم ئەویش دوایی هەندێ گێجی قسەی گۆڕی و خاوی کردەوە وتی من وەسف ی حاڵەتەکە ئەکەم نەک هەرەشە”.
چاودێرانی سیاسی پێی وایه ئه‌و جۆڕه مۆدێله له سیاسه‌ت سه‌ربگرێت، كورد وه‌ك نه‌ته‌وه نامێنێت، ته‌نها وه‌ك كارخانه‌یه‌كی كۆیلایه‌تی ده‌مێنێته‌وه، بۆ ته‌سفیاتی به‌رژه‌وندی ئابووری و سیاسی شیعه‌كانی عێراق، ده‌لێت ئه‌م شانازیه له بێده‌نگی له هه‌ره‌شه‌كردن له‌كورد، وه‌ك ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری عه‌ره‌ب و شیعه و كۆیله‌ی عه‌ممار حه‌كیم بن، ببێته مۆدیلێكی گشتی له‌كوردستاندا، رێبه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه كورد بكات، هیچ شتێك به‌ناوی نه‌ته‌وه‌ی كورد نامێنێت” چونكه هیچ سه‌روه‌ریه‌كی بۆ كورد نه‌هێشتۆته‌وه، به‌ئاقاری مه‌زاد خانه نه‌ته‌وه و كارخانه‌ی كۆیله هه‌نگاو ده‌نێت، بۆیه نابێت رێگا بده‌ن ئه‌و جۆڕه مۆدێله له‌جاشایه‌تی و سیاسه‌ته هه‌رزانه، له‌كوردستان سه‌ر بگرێت، چونكه ئه‌مه رێك پێناسه كوردستان به كارخانه‌ی كۆیلایه‌تی ده‌كات، نه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن سه‌روه‌ر و ماف”.
هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی، پێی وایه ئه‌وه‌ی ئه‌وانه ده‌كه‌ن ملمڵانێی سیاسی نیه له‌گه‌ڵ پارتی یان ئیستفزاز كردنی پارتی، به‌ڵكو هه‌وڵدانه بۆ ره‌ش كردن و له‌ناو بردنی سه‌روه‌ری كورد و كوردستان، كه پێناسه‌ی كارخانه‌ی كۆیلایه‌تی ده‌كات، ئه‌مانه هیچ به‌هایه‌كی نه‌ته‌وه بوونیان نه‌هێشتۆته‌وه، سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ی و كوردستانیان به‌ڵاوه هیچ بایه‌خه‌كی نیه، هه‌روه‌ها ده‌لێـن”ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه له‌و جۆڕه نوێنه‌رانه بینراوه، به‌ته‌واوی ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌مانه باوه‌ریان به‌وه نیه كه كورد نه‌ته‌وه بێت”.