ئێران: كورد مافی ده‌وڵه‌تی نیه‌ و له‌سه‌ر ریفراندۆم دانووستاندنیش ناكه‌ین

خواكوڕك 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌ه‌ی ئێران رایده‌گه‌ێنێت، په‌كپارچه‌ی خاكی عێراق بۆ ئێران زۆر گرینگه‌، ده‌لێـ” بۆیه‌ هه‌ڵوێستی ئێران له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه‌ نه‌گۆڕه‌ و ئاماده‌ نین دانووستاندن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ناكه‌ن”.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌هرام قاسمی له‌ كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند، ئێران ئاماده‌ نیه‌ دانووستاندن له‌سه‌ر ریفراندۆم ناكه‌ن، یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق بۆ ئێران زۆر گرینگه‌، ده‌لێـ”یەکپارچەیی خاکی عێراق لە قازانجی هەموو دانیشتووانی ئەو وڵاتەیە و گۆڕینی ئەو دۆخە دەتوانێت عێراق تووشی ناسەقامگیری و قەیران بکات”.

شایانی باسه‌ پێشتر عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ كاتی سه‌ردانێكی عه‌بادی رایگه‌یاند، ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان پیلانێكی ئه‌مریكیه‌ بۆ دروست كردنی كێشه‌ له‌ عێراق و تێكدانی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق”.

شایانی باسه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێران له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نی كۆمیته‌ی باڵای ریفراندۆم، كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامداو، ئه‌مڕۆش به‌سه‌رپه‌رشتی بارزانی وه‌ڤدێك بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رێكه‌وت، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان”.

Back to top button