خاڵ هێرشی تووند دهكاته سهر كوره خوشكهكهی
خواكوڕك
خاڵی قوباد تاڵهبانی ههڵۆ ئیبراهیم ئهحمهد، هێرشی تووند دهكاته سهر قوباد تاڵهبانی و نهجمهدین كهریم و دەستخۆشی لە هەڵوێستی ئەو سەرکردانەی حزبەکەی کردووە کە بەشدارییان لە ئامادەکارییەکانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان نەکردووە و بە توندیش هێرشی کردووەتە سەر قوباد تاڵەبانی و نەجمەدین کەریم و نووسیویەتی: ”دەریانخست کە دڵسۆزییان بۆ کێیە؟.
ههڵۆ ئیبراهیم ئهحمهد له نووسێنێكهی دا دهنووسێـ”ئەوەی بەلای بارزانییەوە جێگەی بایەخ بوو، ڕووی دا، ئەویش بەشداریکردنی کوڕی مام جەلال و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بوو لەو کۆبوونەوەیەدا، ئیتر گرنگ نییە بە چ ناوێک بەشدارییان کردووە دهشنووسێـ”ھەقوایە بە زووترین کات قوباد تاڵەبانی لە پۆستەکەی لابدرێت و کەسێکی شیاوتر لە شوێنی دابنرێت“ کە بەرژەوەندیی یەکێتی بخاتە سەرووی بەرژەوەندیی پرۆسەی سەربەخۆیی کوردستان کە هەڵۆ برایم ئەحمەد بە ”بەرژەوەندیی بارزانی و پارتی“ وەسفی کردووە. هاوکات داوای دەرکردنی نەجمەدین کەریمیشی لە پۆستی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کردووە، ئەوەشی نەشاردووەتەوە کە بەشداریکردنی هەردوو بەرپرسی حزبەکەی لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ڕیفراندۆم، ”گەورەترین زیانی گەیاند بە ڕێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و گۆڕان”.
ئەم نووسینەی هەڵۆ برایم ئەحمەد دوای ئەوە هات کە هەریەک لە قوباد تاڵەبانی، کوڕی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نەجمەدین کەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بەشدارییان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمدا کرد”.