گۆته‌بێژی هه‌ده‌په هۆشداری ده‌دات و داوا له خه‌ڵكیش ده‌كات به به‌ڵێ ده‌نگ بده‌ن
خواكوڕك
عوسمان بایده‌میر له لێدوانێكی دا بۆ كه‌ناڵی وارتیڤی هۆشدار ده‌داته حزبه‌كانی باشوری كوردستان، داوا له خه‌ڵكی كوردستانیش ده‌كات به به‌ڵێ ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆی كوردستان بده‌ن و ده‌لێـ” داوا لە هاووڵاتیی و حزبەکانی باشووری کوردستان دەکه‌م، لە ریفراندۆمی سەربەخۆییدا دەنگ بە (بەڵێ) بدەن، ده‌شلێـ”ئەگەر ئەو بیتوانیبا بەشداریی ریفراندۆمی باشووری کوردستان بکا، ئەوا ”بە (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەنگم دەدا“.
هه‌روه‌ها عوسمان بایده‌میر ده‌شلێـ”ئەنجامی ریفراندۆم چی دەبێ با ببێ، گرنگ ئەوەیە وڵاتانی جیهان رێزی لێ بگرن ده‌شلێـ” بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئارامبوونەوەی ناوچەکە، پێویستە کێشەی کورد چارەسەر بکرێ و ئەگەر باشووری کوردستان بگاتە سەربەخۆیی، ئەوا ”رێیەک بۆ ئارامی و سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتەوە“.
بایدەمیر بە ئاماژەکردن بەوەی خواستی گەلی کوردستان لە ریفراندۆمدا چی ببێ، ئەو رێزی لێ دەگرێت و دەیخاتە سەر چاوی خۆی و داوای لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان کردووە پێش پرۆسەی ریفراندۆم، رێک بکەون و بە یەکگرتوویی هەموو حزبەکان، وڵاتانی ئێران، تورکیا، سووریا و عێراق ناتوانن دەست بخەنە کاروباری ناوخۆی کوردستان، هه‌روه‌ها”ئەو سەرکردەیە هۆشداریی داوەتە حزب و لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان، کە ئەگەر یەکگرتوو و یەکڕیز نەبن، ئەوا دەوڵەتانی ناوچەکە دەست دەخەنە کاروباری ناوخۆی کوردستان و هەوڵ بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەدەن.