بەڤیدیۆ: زەردەشتییەكان پشتگیری لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن
خواكوڕك
لەگەڵ بریاری سازدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان پێكهاتە نەتەوەی و دینیەكانی كوردستان بە پەرۆشەوە لە چاوەڕوانی گەیشتننن بەو رۆژە بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر سەربەخۆ بوونی كوردستان بدەن, پەیرەوێكی ئاینی زەردەشتیش دەلێت:” داوا لە شوێنكەوتوانی زەردەشتی دەكەین دەنگ بەسەر بەخۆی كوردستان بدەن”
ئاوات حسامەدین ئاگروانی ئاتاشگای زردەشتی لە سلێمانی لە بارەی سەربەخۆی كوردستان دەلێت:” پەیڕەوانی ئایینی زەردەشتی لە كوردستان، سەربەخۆیی كوردستان بە ئەركێكی ئایینی سەرشانیان دەزانن و داواش لە شوێنكەوتوانی ئەیینەكەیان دەكەن، بەشداری لە ریفراندۆم بكەن و بە بەڵی دەنگ بدەن بە سەربەخۆی كوردستان”.
ئەو پەیڕەوەی زەردەشتیەكان گوتیشی:” بێ هیچ دوو دڵیەك بەشدار دەبم لە پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان و چونكە پاككردنەوەی لە تیرۆرو سەربەخۆ بوونی كوردستان ئەركی هەموومانە”
شایەنی باسە پارت و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانو سەرۆكایەتی هەرێم لە 7/6/2017 لە كۆبونەوەیەكیاندا بڕیاریاندا كە لە 25ی ئەلولی ئەمساڵ ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان لە هەرێم بەڕێوە بچێت.