مەسروور بارزانی: عێراق پێویستی بە ستراتیجیەتێك هەیە بۆ ئەوەی ئاشتی تێیدا سەقامگیر ببێت

خواكوڕك

مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی سەركەوتنی مووسڵی لە هێزەكانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان و عێراق كرد.

لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، مەسروور بارزانی نووسیویەتی: دەستخۆشی وپیرۆزبایی لە هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە وهێزی هاوپەیمانان دەكەم بۆ سەركەوتنی سەربازی لە مووسڵ.

سەبارەت بە داهاتووی عێراقیش راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان نووسیویەتی: عێراق پێویستی بە ستراتیجیەتیێك هەیە بۆ ئەوەی ئاشتی تێدا سەقامگیر ببێت.

دوێنێ یەكشەممە 9ی تەمموزی 2017، هێزە ئەمنییەكانی عێراق سەركەوتنی یەكجارەكیان لە مووسڵ راگەیاند.

شەڕی مووسڵ لە 17ی ئۆكتۆبەری 2016 بە ئۆپراسیۆنەكانی هێزی پێشمەرگە لە دژی چەكدارانی داعش دەستیپێكرد و دوای تێكشكاندنی هێڵی بەرگری داعش لە لایەن پێشمەرگەوە، هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە چەند قۆناغێكدا توانیان كۆنترۆڵی مووسڵ بكەن.

Back to top button