وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وەڵا وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەداتەوە, بارزانی بە سەرۆك كۆمار ناو دەبات

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی ئێستا سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەركردایەتی شاندێكی باڵای ریفراندم لەدەرەوەی كوردستانن بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و خەلكی كوردستان كە دەخوازن بە ئەیلولی داهاتوو ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان ئەنجام بدەن, ئەمریكا لە ئێستاوە لەچەند مالپەڕێك بارزانی وەك سەرۆك كۆماری كوردستان دەناسێنێت.
لاپەڕەی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە زمانی فارسی، كە هەوالێكی پەیوەست بە سەردانی مەكگورك نێردراوی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ عێڕاق و كوردستان بڵاوكردۆتەوە، سەرۆك بارزانی بە سەرۆك كۆمار ناو دەبەن.

هەروەها لە هەواڵەكەدا لە چەندین شوێن ناوی مەسعود بارزانی بەسەرۆك كۆمار هاتووە ئەمەش ئاماژەیەكی روونە بۆ دانپێدانانی ئەمریكا بە سەربەخۆی كوردستان كە ئێستا حزب و لایەنە سیاسیەكان كاری بۆدەكەن

چاودێرێكیش بە خواكورك ی راگەیاند:” دەكرێت ئەم هەواڵەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كە بە زمانی فارسی بڵاوی كردۆتەوە وەك وەڵامێك بۆ وتە بێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران چاوی لێبكرێت كە گوتی دژی ریفراندۆمی كوردستان و هیچ گفتوگۆیەك لەو بارەیەوە ناكەن, بێگومان ناو بردنی سەرۆك بارزانی بەسەرۆك كۆمار ئەگەر لە گۆشە نیگایەكی دیكەوە لێی بڕوانین ئەوان بە دڵنیایەوە داننانی پێشوەختەی ئەمریكایە بەسەر بەخۆی كوردستان.

 

Back to top button