بارزانی: هه‌ڵوێستی حكومه‌تی به‌لجیكا له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات

خواكوڕك

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی 11ی 7ی 2017 له‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی به‌لجیكا، ده‌لێت هه‌ڵوێستی حكومه‌تی به‌لجیكا له‌باره‌ی ریفراندۆم زۆر باشه‌ هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” گه‌لی كوردستان مافی خۆیه‌تی بڕیار له‌ چاره‌نووسی خۆی بدات”.

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی باڵای ریفراندۆم، له‌گه‌ڵ یامبۆن جێگری سه‌رۆكوه‌زیران به‌لجیكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا، رایگه‌یاند”کە کۆبوونەوەکە زۆر باش بووە و گەلی کوردستان ”مافی خۆیەتی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدا هه‌روه‌ها، یان یامبۆن هه‌ر له‌باره‌ی سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی گوتی، حکوومەتی بەلجیکا ناتوانێ قسە لەسەر مافی ریفراندۆمی سەربەخۆیی گەلی کوردستان بکات، چونکە ئەوە پرسێکی ناوخۆیی کوردستانە.

هه‌روه‌ها جیگری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ حکوومەتی وڵاتەکەی چاوەڕێی ئەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکات، تاوەکو هەڵوێستی خۆی رابگەیەنێت، هەروەها مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ حکوومەتی بەلجیکا، پەیامی گەلی کوردستانی گەیاندووەتە ئەو وڵاتە و کۆبوونەوەکەش زۆر باش بووە.

Back to top button