دارایی گۆڕان درایه‌ چیا نه‌وشێروان مسته‌فا 

خواكوڕك

هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌ی سه‌ر به‌گۆڕان له‌ ژماره‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌، له‌ زاری مه‌حمود ره‌زا ئاشكرای كردووه‌، كه‌  خاوەندارییەتی‌ كۆمپانیای‌ وشەو پشكی‌ 15% كارگەیەكی‌ چیمەنتۆ، لەنەوشیروان مستەفاوە بۆ چیای‌ كوڕی‌ گواستراوه‌ته‌وه”.

هه‌فته‌نامه‌كه‌ ئاشكراشی كردووه‌، لەدوای‌ كۆچی‌ دوایی‌ نەوشیروان مستەفاوە. ته‌واوی مولكه‌كانی ناوبراو بۆ كوری چیا نه‌وشێروان مسته‌فا گواستراوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر چی مه‌حمود ره‌زا  ده‌لێـ” هەرچەندە چیا حەقی‌ هەیە وەكو حەق، چونكە چیاو نماو من‌و هەموو یەكێك لەئێمە بۆمان هەیە خۆمان كاندیدبكەین بۆ رێكخەری‌ گشتی‌، بەڵام چیا تەماعی‌ وای‌ نییە، به‌ڵام هه‌فته‌نامه‌كه‌ ده‌شلێـ”ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەدوای‌ گواستنەوەی‌ خاوەندارییەتی‌ كۆمپانیای‌ وشە لەنەوشیروان مستەفاوە بۆ چیای‌ كوڕی‌، كە كۆمپانیاكە خاوەنی‌ گردەكەی‌ زەرگەتەو كەناڵی‌ KNNو چەندین مومتەلەكاتی‌ مادی‌ ترە، باس لەچڕكردنەوەی‌ جۆرێك لەدەسەڵات لەدەستی‌ چیادا دەكرێت”.

هه‌روه‌ها مەحمود رەزا ئاماژە بەوە دەكات، كە كۆمپانیای‌ وشە كەسایەتییەكی‌ مەعنەوی‌ هەیە، بەڵام ئەم كەسایەتییە مەعنەوییە دەبێت كەسایەتییەكی‌ مادی‌ نوێنەرایەتی‌ بكات‌و ئەوەشی راگەیاند “كاك نەوشیروان دوو ساڵە پێشبینی‌ كردووە، كە تەمەنی‌ ئەوەندە نەماوە، لەبەرئەوە دەبێت ئەو شتانە شێوازێكی‌ قانونییان بدرێتێ‌، لەبەرئەوە خاوەندارییەتییەكەی‌ گواستووەتەوە بۆ چیا”.

چاودێرانی سیاسی پێان وایه‌، گواستنه‌وه‌ی كۆمپانیا و مولكه‌كانی گۆڕان له‌ نه‌وشێروان مسته‌فاوه‌ بۆ چیای كوری، كۆتایی هێنانه‌ به‌و قسانه‌ی كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت گۆڕان به‌ره‌و بنه‌ماڵه‌ی ناچێت، چونكه‌ دارای ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ له‌ده‌ست هه‌ر كه‌سێك بێت، چڕ كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش له‌ده‌ست ئه‌و ده‌بێت جا به‌ سیفاتی رێكخه‌ر بێت، یان له‌ده‌ره‌وه‌ی پۆستی فه‌رمی بێت، گرینگ بڕیاره‌ گرینگه‌كان له‌لایان چیاوه‌ یه‌كڵا ده‌بێته‌وه‌، به‌رنامه‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فاش به‌و ئاراسته‌یه‌ بووه‌، كه‌ له‌رێگای چیاوه‌، په‌یوه‌ندی كردووه‌، به‌ هه‌موو به‌رپرسانی گۆڕان”.

Back to top button