داعش: ئه‌بوبكر به‌غدادی كوژرا

خواكوڕك 

كه‌ناڵی سۆمه‌رییه‌، له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك، ئاشكرای كردووه‌، كه‌ داعش دانی به‌ كوژرانی ئه‌بوبكر به‌غدادی داناوه‌، له‌هه‌وڵی دیاری كردنی خه‌لیفه‌یه‌كی نوێ بۆ داعش دایه‌”

كه‌ناڵی سۆمه‌رییه‌ی عێراقی له‌ زاری سەرچاوەیەكی ناوخۆیی لەپارێزگای نەینەوا، ئاشكرای كردووه‌، كە داعش بەیاننامەكەی لەرێگەی ناوەندی دەسەڵاتی لەشارۆچكەی تەلەعفەری رۆژئاوای موسڵ بڵاوكردووەتەوە، كە ئەوەشی راگەیاندووە “بەم نزیكانە خەلیفەی نوێ‌ دیاری دەكەن”.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ پێشتر میدیا فه‌رمیه‌كانی رووسیا كوژرانی به‌غدادیان بڵاو كردۆته‌وه‌، به‌ڵام له‌لایان ئه‌مریكاوه‌ ره‌ت كراوه‌ته‌وه‌، تاوه‌كو ئێستاش له‌زاری سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه‌، كوژرانی به‌غدادی جار نا جارێك ده‌كه‌ونه‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان، به‌ڵام هیشتا دیار نیه‌، كه‌ به‌غدادی كوژرابێت، هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی داعشیش له‌و باره‌یه‌وه‌، نیه‌”.

Back to top button