نەمسا ڕێگری لە وەزیرێکی تورکیا دەکات

خواكوڕك
 
دوای ڕێگری ئەڵمانیەکان لە ئاردۆگان بۆ پێشکەشکردنی وتارێک بە ڕەوەندی تورکی لەو وڵاتە،وڵاتی نەمساش ڕێگری کرد لە سەردانی نیهاد زیبکچی وەزیری ئابوری تورکیا کە ویستی بەشداری ئاهەنگێک بکات کە تایبەت بە سەرنەکەوتنی کودەتاکەی تورکیا سازکرابوو.
 
لە لێدوانێکیدا وتەبێژی وەزیری دەرەوەی نەمسا بۆ ڕادیۆی ئۆ ئاڕ ئێف ڕایگەیاند کە وەزیری دەرەوەی نەمسا ڕێگری لەو سەردانە کردووە.
 
جگە لە ئەڵمانیاو نەمسا پێشتریش ووڵاتی هۆڵەندا هەمان هەڵوێستی بەرامبەر تورکیا نواندووە و بەڕای شیکارانی سییاسیش ئەم مامەڵانەی وڵاتانی ئەوروپی لە ئایندە گرفتی تر لە ناوچەکە دروست دەکەن.
 
Back to top button