له كه‌ركوك 12 داواكراو ده‌ستگیركران كه نیازی كاری تێكده‌رانه‌یان هه‌بووه
خواكوڕك
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زا و ناجیه‌كان و ئاسایشی كه‌ركوك له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا توانیان 12 داواكرا و گومان لێكراو ده‌ستگیربكه‌ن.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركووك رایانگه‌یاندوه ” ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه كاتژمێر 4 بەرەبەیانی، لە ھەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین ھێزەكانی پۆلیس و ئاسایش توانیان 12 داواكراو و گومان لێكراو دەستگیر بكەن”.
لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووه”ئەو كەسانە لەسەر زانیاری ھەواڵگری دەستگیركراون، ئەمە لە كاتێكدایە ھێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی كەركووك، لە ھەفتەی رابردووش‌دا ژمارەیەك داواكراوی دیكەیان لە شارەكە دەستگیركرد كە سەر بە داعش بوون، له هه‌ڵمه‌تێكی تری گه‌ڕان و پشكنین له نێو شاری كه‌ركوك.