هۆكاری ئه‌نجامنه‌دانی پشكنینی پزیشكی بۆ سیبایۆس له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرا بوو

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی وا بڕیار بوو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ یاریزانی یانه‌ی ریال بێتس (سیبایۆس) پشكنینه‌ پزیشكیه‌كان ئه‌نجام بدات و روو له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید بكات، به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو له‌و كاته‌ دا.

له‌ هه‌واڵیكی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی هاتووه‌” كه‌ پێویست بوو بەرەبەیانی ئەمرۆ (سیبایۆس) لە نۆرینگەی سانیتاس ئامادەبێت بۆ ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی، بەڵام یاریزانەكە نەهاتۆتە شوێنی مەبەست،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا واژۆی كۆتایی لەسەر رێككەوتنەكە نەكراوە ، چونكە ریال مەدرید و یال بیتیس لەسەر نرخی كۆتایی نەگەیشتوونەتە خاڵی كۆتایی، به‌ڵام ریال ئاماده‌یه‌ له‌ ئێستادا بڕی پاره‌كه‌ بدات كه‌ خۆی له‌ (18) ملیۆن یۆرۆ ده‌بینێته‌وه‌ و ریال له‌ پێشوودا بڕی 15 ملیۆنی دابوو.

بۆیه‌ وا چاوه‌ڕوانده‌كرێ لەچەند كاتژمێری داهاتوو دانی سیبایۆس بگاتە مەدرید و واژۆ لەسەر بۆندەكە بكات و ببێت به‌ مه‌دریدی.

Back to top button