جێمیس رۆدریگز ریال جێدههێڵێت و نزیكترین یانهش لهو یاریزانه ئاشكرا دهبێت
خواكوڕك
پاش دهنگۆكانی رۆیشتنی یاریزانی یانهی ریال مهدرید جێمیس رۆدریگز، رۆژنامەنوسێكی كۆڵۆمبی باس لە داهاتووی یاریزانهكه دهكات كه هاونیشتیمانی و ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی ریال مەدریده.
رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی لێدوانەكانی خافێر هێرناندێزی رۆژنامەنوسی كۆڵۆمبی بڵاوكردۆتەوە و كه رایدهگهێنێت” جێمیس لە مەدرید نامێنێتەوە ، ئەو زۆر نزیكە بچێتە یەكێك لە وڵاتەكانی ئەڵمانیا یان فەرەنسا، له ڕاستیشدا پێم وایە جێمیس لەنێوان هەردوو یانەی بایرن میونخ و پاریس سان جێرمان یانەیەك هەڵدەبژێرێت و پەیوەندی بە یەكێك لەو یانانە دەكات.
لەبارەی ناوی یانە نزیكەكە ، هێرناندێز گوتویهتی” بایرن میونخ نزیكترین یانەیە بۆ ئەوەی جێمیس بباتە ریزەكانی ، بۆیە پێم وایە لە هەفتەی داهاتوو گفتوگۆیەكان دەستپێبكەن”.