بزانه ( یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ) چیان به عه‌ممار حه‌كیم گوتووه

خواكوڕك
پاش بڵاوكراوه‌كه‌ی مووسه‌ننا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی عێراق، كه گوتبووی عه‌ممار حه‌كیم هه‌ره‌شه له كورد كردووه، هه‌رسێ فراكسیۆنی ( یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ) به‌تووندی وه‌ڵامی مووسه‌ننا ئه‌مینیان دایه‌وه و به‌رگریان له عه‌ممار حه‌كیم كرد له‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌ی له كورد نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و روونكردنه‌وانه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك، له په‌یچی حۆی نووسی ” له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و گۆران و یه‌كێتی، ته‌ئكیدمان له یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق كرده‌وه به‌ڵام هیچ یه‌كێك له فراكسیۆنه‌كانی ئه‌و سێ لایانه، وه‌ڵامی عه‌ممار حه‌كیمیان نه‌دایه‌وه”.

پاش ئه‌وه‌ی عه‌ممار حه‌كیم رایگه‌یاند كه هه‌رسێ لایان پێداگریان كرد له یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق، هیچ یه‌كێك له‌و سێ فراكسیۆنی وه‌ڵامی عه‌ممار حه‌كیمیان نه‌دایه‌وه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته جێگایی سه‌رنج چاودێرانی سیاسی و پێان وایه كێشه‌ی په‌رله‌مان و ته‌واوی ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌میدیاكان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌و سێ لایانه، هیچیان كێشه ئه‌ساسیه‌كه‌یان نیه، به‌ڵكو ئامانجی ئه‌وان یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراقه”.
پاش ئه‌وه‌ی پارتی چه‌ندین جار ده‌سپێشخه‌ری كرد بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ گۆڕان و كۆمه‌ڵ، به‌ڵام ئه‌و دوو لایانه چه‌ندین جار ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌یان ره‌د كرده‌وه، بابه‌تی په‌رله‌مان، له‌ئێستادا بۆ ئه‌وان گرینگ نه‌ماوه، باس له‌بیانووی جیاواز ده‌كه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان دوا بخه‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له داواكانی مالیكی و عێراق و ئێران كه چه‌ندین جار دووباره‌یان كردۆته‌وه”.
شایانی باسه پێشتر هۆشیار عه‌بدولڵا ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق وه‌ك مزگینی رایگه‌یاند كه وابریاره هه‌رسێ ده‌وڵه‌ت” عێراق و توركیا و ئێران” له‌سه‌ر ریفراندۆم كۆببنه‌وه”.