به‌وێنه… بارزانی سه‌ردانی پێشمه‌رگه برینداره‌كانی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعشی كرد له به‌لجیكا

خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ له سه‌ردانێكی فه‌رمیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان گه‌یشته برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا، چه‌ندین دیدار و ۆكبونه‌وه‌ی گرنگی ئه‌نجامدا ئه‌مڕۆ له‌و ووڵاته سه‌ردانی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی كرد و له نزیكه‌وه له ته‌ندروستی پێشمه‌رگانی پرسی.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه (مه‌سعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان له سه‌ردانێكیدا سه‌ردانی كۆمه‌ڵیك پێشمه‌رگه‌ی برینداری ده‌ستی تیرۆریستانی ده‌ستی داعشی كرد و له نزیكه‌وه له ره‌ووشی ته‌ندروستیانی پرسی و ئاماده‌یی هه‌موو جۆره هاوكاریی و چاره‌سه‌رییه‌كی بۆ ده‌ربڕین.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” رۆژی دووشەممە 10/7/2017 مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بە یاوەریی شاندێکی باڵای ئەنجومەنی ریفراندۆم سه‌ردانی برۆكسل پایه‌ته‌خی به‌لجیكایان کرد و بڕیارە له‌سه‌ر داوای وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، وتارێک لە پەرلەمانی یەکێتییەکە لە برۆکسل، پێشکەش بکات.