سوده‌كانی ماسی چین.؟ له‌ چ نه‌خۆشیه‌ك ئاده‌میزاد ده‌پارێزێت.؟ ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشیانه‌یان هه‌یه‌ ماسی زۆر بخۆن

‌خواكوڕك

لێکۆڵەرە بریتانیەکان توانیان بگەنە چەند ڕاستیەک لەبارەی سودەکانی ماسی‌و ئاماژه‌ده‌ن به‌وه‌ی ماسی بڕێکی کەم له‌چەوری تیایە‌و رێژەیەکی بەرز لەپرۆتین لەپێکهاتەكه‌یدا هەیە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ بەسەرچاوەیەکی نایابی ترشە چەوری ئۆمیگا ٣ دائەنرێت.

‌ئەگەر ماسی لەهەندێک لەژەمەکاندا بونی هەبێت تاڕادەیەک لەم نەخۆشییانەی خوارەوە دەتپارێزێت:

١. ڕەبۆ: نەخۆشیەکی درێژ خایەنی کۆئەندامی هەناسەیە کە کەسی توشبو بەردەوام پێویستە پەمپی تەنگەنەفەسی پێبێت بو فراوانکردنی بۆرییەکانی سی، ئەگەر لەتەمەنی مناڵدالیدا ماسی بخورێت ئەو مناڵە ئەگەری توشبونی بەم نەخۆشییە زۆر کەمە.

‌٢. مێشک‌و چاو: لەبەرئەوەی ماسی بڕێکی باش لەترشە چەوری ئۆمیگا ٣ ی تیایە یارمەتی تەندروست ڕاگرتنی مێشک‌و توێژاڵی ناوەوه‌ی چاو دەدات.

‌٣. شێرپەنجە: بەهۆی بونی مادەی ترشە چەوری ئۆمیگا ٣ ئەگەری توشبون بەهەموو جۆرەکانی شێرپەنجە بەتایبەت شێرپه‌نجەی قوڕگ‌و سییەکان‌و کۆڵۆن‌و پرۆستات‌و هێلکەدان کەمدەکاتەوە بەڕێژەی ٥٠٪.

٣. نەخۆشییەکانی دڵ: خواردنی ماسی هەفتانە ئەگەری توشبون بەنەخۆشییەکانی دڵ‌و جەڵتە کەمدەکاتەوە بەشێوەیەک کە ئەگەری تۆپەڵە بونی خوێن هەوکردن کەمدەکاتەوە، هەروەها بۆرییەکانی دڵ چالاک ئەکات‌و پەستانی خوێن دادەبەزێنێت‌و رێژەی کۆڵیسترۆڵی بەسود لەخوێندا زیاددەکات.

٤‌. نەخۆشییە دەرونیەکان‌و مێشک: خواردنی ماسی هەفتانە ئەگەری نەخۆشییەکانی مێشک کەمدەکاتەوە بۆ نمونە نەخۆشی ئەلزایمەر کە لەبەتەمەنەکان زیاتر دەردەکەوێت بەشێوەیەک کە توشبوەکە هیچ شتێکی بیرنامێنێت.

‌٥. دڵتەنگی‌و قەلەقی: خواردنی ماسی بەرێژەیەکی باش حاڵەتی قەلەقی ناهێڵێت، چونکە یەکێک لەهۆکارەکانی توشبون بەدڵتەنگی کەمی ماددەی ترشە چەوری ئۆمیگا ٣ یە لەمێشکدا کە ئەم مادەیە لەماسییه‌وە سودی لێوەردەگیرێت.

‌٦. نەخۆشی شەکرە: خواردنی گۆشتی ماسی رێژەی شەکر لەخوێندا رێکدەخات.

٧‌. بینینی چاو: ئەو دایکەی شیری مەمکی دەدات بەمناڵەکەی. ئەگەر ماسی بخوات نەک تەنها خۆی بەڵکو مناڵە شیرەخۆرەکەیشی لەداهاتودا ئەگەری توشبوونی بەنەخۆشی چاو زۆر لاوازە.

‌٨. نەخۆشی رۆماتیزم‌و سەوەفان: خواردنی ماسی یارمەتی کەمکردنەوەی ئازارو هەوکردنی ئەم دوو نەخۆشییە دەدات.

‌٩ ژنی دوگیان: خواردنی ماسی لەماوەی دوگیانیدا یارمەتی بەئاسان لەدایکبونی مناڵ ده‌دات

Back to top button