چۆن وەڵامی مالیکی درایەوە
خواكوڕك
دوای ڕزگارکردنەوەی شاری موسڵ و کۆتایی هێنان به داعش لەو شاره،نوری مالیکی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بەو بۆنەوە پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنەی لە عێراقیەکان کردو سوپاسی هێزە عێراقیەکانیشی کرد بۆ ئەو سەرکەوتنە.
لەبەشێکی تری نوسینەکەیدا مالیکی سوپاسی بەشداری ئێرانیەکان لەو جەنگە دەکات و داوا لە خوا دەکات شەهیدەکانیان کە لەو شەڕانەدا بەشداربوون جێگایان بەهەشت بێت و ڕۆڵی ئەو هێزە ئێرانیانەش بە یەکلا کەرەوە ناودەبات.
لە وەڵامی ئەم پەیامەی مالیکی چالاکانی مەدەنی و هاوڵاتیانی عێراق ڕەحنەی توندیان لە مالیکی گرتووەو بە کەسێکی فاشیل و هەڵهاتوو تاوانبار ناویان بردووە،هاوکات لێی دەپرسن چۆن ڕوت هێندە قایمە شارێک کە تو چاڕەنوسیت بەو دەردە برد قسەی لەسەر بکەی،سەرەڕای ئەوە بە دەیان ڕۆژنامەنوس و چالاکی سیاسی هێرشی توندیان کردۆتە سەر مالیکی بە خولقێنەری تەواوی کێشەو جەنگەکانی دەزانن،چالاکێکی مەدەنی لەسەر لاپەڕەی تایبەتی مالیکی بۆی دەنوسێت دڵخۆشی و ئاسودەیی عێراقیەکان ئەو کاتەیە تۆ بەو هەموو عەیبەتەوە لە کۆڵی ئەم گەلە دەبیتەوە.