كاكه‌ حه‌مه‌: ریفراندۆم له‌سه‌روی په‌رله‌مانه‌ چونكه‌ په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو كوردستانی باشور ناكات

خواكوڕك 

محه‌مه‌دی حاجی محمود كه‌ به‌ كاكه‌ حه‌مه‌ش ناوی ده‌هێنرێت، له‌ لێدوانێكی دا رایده‌گه‌ێنێت”پەرلەمانی كوردستان نوێنەرایەتی هەموو خەڵكی كوردستان ناكات،پێشیوایە پرسی ریفراندۆم لە پەرلەمان گەورە ترە، ده‌شلێـ”خەڵكی كوردستان لەسەر بابەتە چارەنووسسازەكان یەكگرتوون و هیچ خیلافێكیان نییە، بەڵكو ئەوەی هەیە ململانێی حزبییه، ڕۆڵەكانی گەلەكەمان وەك چۆن بۆ پاراستنی خاكی كوردستان بەرەوڕووی دوژمن بوونەوە، ئاوایش دەچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بە بەڵی بۆ سەربەخۆییی نیشتیمانەكەیان دەدەن”.

هه‌وره‌ها سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست‌ دیموكراتی كوردستان”محەمەدی حاجی مەحمود” لەبارەی كێشەكانی هەرێمیشەوە ناوبراو باسی لەوە كردوە كە بارزانی نەرمی نواندووە بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێمی كوردستان، داوایشی لێ دەكات نەرمیی زیاتر بنوێنێت، چونكە بەوتەی ئەو هەمووان ڕوویان لەوە‌و دەبێت بڕیاریش لە چارەسەركردنی كێشەكان بدات.

هه‌روه‌ها محه‌مه‌دی حاجی محمود ده‌شلێـ”پێویست ناكات پەرلەمان تەداخولی ڕیفراندۆم بكات،ئەو حزبانە كە دەڵێن دەبێت تەنیا پەرلەمان بڕیار لەسەر ڕیفراندۆم بدات، ئاساییە بۆ ڕیفراندۆم نەگەڕێنیەوە بۆ بڕیاری پەرلەمان، چونكە ڕیفراندۆم لە پەرلەمان گەورەترە و وابەستەی بڕیاری خەڵكه، هه‌روه‌ها ناوبراو رونییدەكاتەوە كە پەرلەمان نوێنەرایەتیی دەنگی هەموو خەڵك ناكات، چونكە هەموو خەڵك بەشداری له ‌دەنگدانی پەرلەمان نەكردووە.

Back to top button