ئەمریکا بۆ عێراقیەکان:داعشێکی تر لەڕێدایە
خواكوڕك
جەنڕاڵێکی دیاری سوپای ئەمریکا وێڕای بەرزنرخاندنی سەرکەوتنی موسڵ،ئاماژە بەوەدەکات جەنگ کۆتایی نەهاتووە.
ستیڤن تاونسفند لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی BBC ئەوەی خستە ڕوو کە چەکدارانی داعش کۆتاییان نەهاتووەو لە عێراقدا ژمارەیەکی بەرچاویان ماون و پێویستە حکومەتی عێراقی لەو ڕووەوە وریا بێت.
جەنڕاڵە ئەمریکیەکە داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق کرد ڕێ نەدەن ئەو ژینگەیە دوبارە ببێتەوە کە بووە هۆی سەرهەڵدانی داعش،هاوکات داوای کرد سونەکان گوێیان لێ بگیرێت و ڕۆڵی دیاریان پێ بدرێت.