مه‌به‌سته‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ و گۆڕان له‌ شه‌ش خاڵه‌كه‌ ئاشكرا ده‌بێت

خواكوڕك 

ئه‌مرۆ 11ی 7ی 2017 ( كۆمه‌ڵ و گۆران) له‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان له‌ سلێمانی كۆبوونه‌وه‌، پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌، به‌یاننامه‌یه‌كی شه‌ش خاڵیان بڵاو كرده‌وه‌، له‌ بایاننامه‌كه‌دا داوای دواخستنی ریفراندۆم بۆ پاش هه‌ڵبژاردن كرد، یان ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كان، چاودێرێكی سیاسی ده‌لێت ئه‌مه‌ پیلانێكه‌ بۆ له‌ناو بردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، چونكه‌ هه‌م له‌رووی یاساییه‌وه‌ خه‌ڵه‌لی گه‌وره‌ی تێدایه‌، هه‌م له‌رووی سیاسیه‌وه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ له‌ناو بردنی ریفراندۆم چونكه‌ هه‌ر كه‌ كاتی ریفراندۆم فه‌شه‌ڵی هێنا، دیاری كردنی كات بۆ ریفراندۆم تا له‌ناو چوونی كورد دروست نابێته‌وه‌، به‌مه‌ش ئاستی متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌خۆی به‌ره‌و هه‌ره‌سی ته‌واو بێ گه‌رانه‌وه‌ ده‌روات”.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، شارازایی یاسایی و راوێژكاری یاسایی په‌رله‌مان عوسمان عەلی وەیسی له‌ پرستێكی دا له‌تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی پۆستێكی له‌ژێر ناونیشانی( بەڕێزان کاک چیا … کاک نما) دا ده‌نووسێـ”لە جیهاندا، لەدیوەخانی هیچ هۆشمەندێکدا، نەگوتراوەو ناگوترێ،هەڵبژاردنی دامەزراوەکان و، ریفراندۆمی نیشتمانی بەیەکەوە بکرێن، ئەزموونی رابردووی 2013 و 2014 پێمان دەڵێن کە چۆن پەرلەمان کۆبووەو، چۆن حکومەت پێک هات ئەگەر پەرلەمان نەیتوانی، حزبەکان نەیانتوانی، حکومەت پێک بێنن، کە هەموومان دەزانین گۆڕانی نەوعی لە دەنگدان روونادات، پێمان ناڵێن چۆن وکەی ریفراندۆم بکرێ،

هه‌روه‌ها چاودێرێكی سیاسی پێی وایه‌، ئه‌و مه‌رجانه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ بۆ ناشتنی مافی چاره‌ی خۆنووسینی كورده‌، ده‌یانه‌وێت رێگری بكه‌ن له‌ ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆی كوردستان، چونكه‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ ده‌لێن دواخستنی ریفراندۆم بۆ پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر وا بكرێت، رێژه‌ی ده‌نگ له‌كوردستان دیاره‌ و ئامانجی پشتی ئه‌و داوایه‌ش ئه‌وه‌یه‌ نه‌ك ته‌نها ریفراندۆم په‌كبخه‌ن، به‌ڵكو رێگری له‌ دروست بوونی حكومه‌تیش بكه‌ن له‌كوردستاندا، چونكه‌ له‌ خوڵی پێشووتر زیاتر له‌ ساڵێكی خایه‌ند تا حكومه‌ت دروست بوو، كه‌ ئه‌مه‌ ئامانج لێی تاخیر كردنی كاته‌ كه‌ له‌قازانجی عێراق و ئێرانه‌ له‌ زیانی كورده‌، له‌ پێشنیاری دووه‌میش دا هه‌مان مه‌به‌ستی تێدا قوڵكراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ له‌هه‌ردوو مه‌به‌سته‌كه‌دا، ئامانجی گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌ناو بردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستانه‌”.
هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی ده‌لێن كه‌ له‌ئێستادا شه‌قامی سیاسی گۆڕان پڕه‌ له‌ نه‌خێر، كه‌وایه‌، گۆڕان به‌ئاراسته‌ی له‌ناو بردنی پرسی ریفراندۆمه‌ ئه‌م داوایه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌رابردوو گۆڕان داوای كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كرد به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌زانێت ده‌سپێشخه‌ری هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌یه‌وێت، به‌ئامانجی تر بۆ په‌كخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان هه‌نگاو بنێت، كه‌ ئه‌ویش ده‌یه‌وێت كاتی ریفراندۆم كه‌ داوای عێراق و ئێرانه‌، دوا بخات بۆ رۆژێك كه‌ هه‌رگیز نایه‌ته‌ دی”.
Back to top button