یه‌كگرتوو و گۆڕان كۆده‌بنه‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/07/46536546546.jpg)
خواكوڕك
بڕیاره سبه‌ینێ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له شارى سلێمانى كۆببنه‌وه و تاوتوێى پرسى ڕیفراندۆم بكه‌ن .
“سه‌میر سه‌لیم ” كارگێرى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێ كردنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ڕایگه‌یاند ” سبه‌ینێ وه‌فدى یه‌كگرتوو و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ تاوتوێكردنى پرسى ڕیفراندۆم و بارودۆخى سیاسى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بنه‌وه “.
كۆبونه‌وه‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامى دواى ئه‌وه دێت كه هه‌فته‌ى ڕابردوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و لایه‌نه ئیسلامیه‌كانى دیكه كۆبوونه‌وه‌و بڕیاریشه سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ گۆڕان كۆببنه‌وه .