لاله‌نگی هۆكاره‌ بۆ نه‌مه‌ینی خوێن و سودی زۆری هه‌یه‌ بۆ جگه‌ر

خواكوڕك

بە گوێرەی توێژینەوەیەك كە پزیشەكەكانی بواری خۆراك ئەنجامیان داوە ئاشكرایان كردوە كە میوەی لالەنگی كۆمەڵێك سودی هەیە.

خواردنی لالەنگی هۆكارێكی باشە بۆ ئەوەی تای لەش ببەرزێنێت و بۆ نەهێشتنی مەیینی خوێن و جگەرو سود بەخشیشە،هاوكات دەبێتە هۆی بەهێزبوونی بیرەوەری و هزرو ئارەزووی خواردن زیاد دەكات,
پزیشەكەكان لە سودەكانی خواردنی لالەنگیش روونیان كردۆتەوە” كە پارمەتیدەرە بۆ سكچوون و نەهێشتنی غازاتی ناو سك هەروەها ئەو میوانەیە كە سروشتی ساردی هەیە و كار دەكاتە سەر دەمارەكان و میزهێنەرە و ژەهری لەش دەكاتە دەرەوە, جگە لەوەش ماددەی دژە ئۆكسانی تێدایە و دژی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمكیشە بۆ ئافرەتان لالەنگی رێژەیەكی زۆری مەگنسیۆمی تێدایە و كاریگەریی لەسەر چالاكی ماسولكەكان و كۆئەندامی هەرس و سیستەمی دەرمارەكان دەبێت.

Back to top button