ئه‌و هۆكارانه‌ چین كه‌ گرفت بۆ مێشك دروست ده‌كه‌ن

خواكوڕك

وه‌ك زانراوه‌ به‌شێك له‌ مرۆڤه‌كان به‌ده‌ست ئازاری مێشكه‌وه‌ ده‌ناڵێین به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن هۆكاری مێشك ژان كردن و گرفته‌كان چیه‌، لێره‌دا كۆمه‌ڵیك هۆكار ده‌خرێته‌ روو به‌ پێی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی پزیشكی كه‌ ئه‌م هۆكارانه‌ی واده‌كه‌ن مێشكی مرۆڤ ژان بكات و گرفتی بۆ درووست ببێت.

به‌شیك له‌و هۆكارانه‌ بریتین له‌ مانه‌:-

1.نه‌خواردنی‌ نانی‌ به‌یانی‌:
كه‌سانێك كه‌ نانی‌ به‌یانی‌ ناخۆن/ شه‌كری‌ خوێنیان داده‌به‌زێت به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆرو ئه‌م فه‌رمانه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ دابینكردنی‌ نه‌گونجاوی‌ خۆراك بۆ مێشك، له‌ئ
ه‌نجامدا له‌كاركه‌وتنی‌ چالاكییه‌كانی‌ مێشكی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
2.زۆر خواردن:
ئه‌م فه‌رمانه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ڕه‌قبوونی‌ خوێنبه‌ره‌كانی‌ مێشك‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ توانای‌ بیركردنه‌وه‌.
3.دوكه‌ڵ:
ئه‌م فه‌رمانه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ بچوككردنه‌وه‌ی‌ چه‌ند به‌رامبه‌ری‌ مێشك‌و تووشبوون به‌زهایمه‌ر.
4.زۆر به‌كارهێنانی‌ شه‌كر:
سودوه‌رگرتنی‌ زۆر له‌شه‌كر ڕاكێشانی‌ پرۆتین‌و ماده‌ خۆراكییه‌كان ده‌وه‌ستێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مخۆراكی‌‌و له‌وانه‌یه‌ تێكچوونی‌ گه‌شه‌ی‌ مێشك دروست بكات.
5.هه‌ڵمژینی‌ هه‌وای‌ پیس:
مێشك گه‌وره‌ترین به‌كارهێنه‌ری‌ ئۆكسجینه‌ له‌جه‌سته‌ی‌ ئێمه‌دا، هه‌ڵمژینی‌ هه‌وای‌ پیسبووش، هۆكاری‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ئۆكسجینی‌ دابینكراوه‌ بۆ مێشك‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ كارایی مێشكه‌.
6.كه‌مخه‌وی‌:
خه‌و مۆڵه‌تی‌ پشوو به‌مێشكمان ده‌دات، درێژبوونه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ كه‌مخه‌وی‌ هۆكاری‌ خێرا له‌ناوچوونی‌ خانه‌كانی‌ مێشكه‌.
7.خه‌وتن به‌سه‌ر داپۆشراوی‌:
داپۆشینی‌ سه‌ر له‌كاتی‌ خه‌ودا ده‌بێته‌ هۆی‌ زۆر كۆبوونه‌وه‌ی‌ دوانه‌ئۆكسیدی‌ كاربۆن‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ئۆكسجین‌و هۆكاریكی‌ كاریگه‌ره‌ بۆ له‌ناوبردنی‌ میشك.
8.ئیشكردن به‌مێشك له‌كاتی‌ نه‌خۆشیدا:
ئیشی‌ گران یان خوێندنه‌وه‌ی‌ زۆر له‌كاتی‌ نه‌خۆشیدا، له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ كارایی‌ مێشك‌و له‌ئه‌نجامدا به‌ركه‌وتنی‌ مێشكی‌ ڕووده‌دات.
9.كه‌م بیركردنه‌وه‌ له‌شتی‌ باش:
بیركردنه‌وه‌ باشترین ڕێگه‌یه‌ بۆ مه‌شقپێكردنی‌ مێشكمان، كه‌میی‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ باش له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی‌ بچوكبوونه‌وه‌ی‌ مێشك.
10.كه‌م قسه‌یی‌:
گفتوگۆكردن ده‌بێته‌ هۆی‌ گه‌شه‌كردن‌و كاراكردنی‌ مێشك، به‌پێچه‌وانه‌شه‌ قسه‌نه‌كردن ناكارایی‌ مێشكی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

Back to top button