گیرت بۆورگیۆس : ئه‌گه‌ر كورد بڕیارى سه‌ربه‌خۆى دا قبوڵى ده‌كه‌ین
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/07/324532533453654.jpg)
خواكوڕك
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى “فلانده‌رس گووتى” به‌رپرسانى به‌لجیكا ئاماده‌ن چاو‌دێر بنێرن بۆ پرۆسه‌ى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان “.
“گیرت بۆورگیۆس ” سه‌رۆكى هه‌رێمى “فلانده‌رس ” ڕایگه‌یاند ” ڕیز له بڕیارى گه‌لى كوردستان ده‌گرین ، ئه‌گه‌ر كورد بڕیارى بۆ سه‌ربه‌خۆى نا ده‌بێت قبوڵى بكه‌ین ، ئاماده‌ین چاو‌دێر بنێرین بۆ ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان و ڕێز له بڕیارى خه‌لكى كوردستان ده‌گرین “.
له‌گه‌شته‌كه‌یدا شاندى باڵاى ئه‌نجومه‌نى ڕیفراندۆم به‌سه‌رپه‌رشتى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتووه له هه‌ریه‌ك له ( دكتۆر نجم ا‌لدین كریم نوێنه‌رى یه‌كێتى و پارێزگاى كه‌ركوك ، هوشیار زێبارى نوێنه‌رى پارتى ، محه‌مه‌د هاودیانى نوێنه‌رى یه‌كگرتووى ئیسلامى ، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه ، محه‌مه‌د سه‌عده‌دین نوێنه‌رى توركمانه‌كان ، وه‌حیده هورمز نوێنه‌رى كریستیانه‌كان ، شێخ شانۆ نوێنه‌رى كوردانى ئێزیدى ).