ته‌واوی وتاره‌كه‌ی بارزانی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا

خواكوڕك 

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌وتارێكی دا له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا رایگه‌یاند”ئێمه‌ وه‌كو خه‌ڵكى كوردستان به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه‌ سه‌د ساڵ زیاتره‌ هه‌موو هه‌وڵێكمان دا كه‌ بتوانین شه‌راكه‌تێكى راسته‌قینه‌ بنیاتبنێن و به‌م دواییانه‌ش عێراقێكى فیدراڵى دیموكراتى درووست بكه‌ین، به‌داخه‌وه‌ هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بوو.

هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانی ده‌شلێـ”ئه‌گه‌ر ئێمه‌ په‌یوه‌ندى خۆمان له‌گه‌ڵ به‌غدا دابه‌ش بكه‌ین، ده‌توانین بڵێین بۆ دوو قۆناغه‌ و یه‌كه‌میان له‌ جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مه‌وه‌یه‌ بۆ 2003 و دووه‌میان له‌ دواى 2003یه‌ بۆ ئێستا.

 

پوخته‌ی گوتاره‌كه‌ی بارزانی له‌په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا

ئه‌م وه‌فده‌ هه‌ڵگرى په‌یامى خه‌ڵكى كوردستانه‌ و پێكهاتووه‌ له‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و هۆشیار زێبارى و دكتۆر محه‌ممه‌د هاودیانى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى و محه‌ممه‌د سه‌عده‌دین نوێنه‌رى توركمان و وه‌حیده‌ یاقو هورمز نوێنه‌رى كریستیانه‌كان و شێخ شامۆ نوێنه‌رى ئێزدییه‌كان.

ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت رێگه‌مان بده‌ن ده‌رباره‌ى دوو ته‌وه‌ر بۆچوونى خۆمان بگه‌یه‌نین، یه‌كێكیان له‌ باره‌ى ریفراندۆمه‌ كه‌ بڕیارى لێدراوه‌ و ئه‌وى دیكه‌یان له‌ باره‌ى تیرۆره‌.

ئێمه‌ وه‌كو خه‌ڵكى كوردستان به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه‌ سه‌د ساڵ زیاتره‌ هه‌موو هه‌وڵێكمان دا كه‌ بتوانین شه‌راكه‌تێكى راسته‌قینه‌ بنیاتبنێن و به‌م دواییانه‌ش عێراقێكى فیدراڵى دیموكراتى درووست بكه‌ین، به‌داخه‌وه‌ هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بوو.

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ په‌یوه‌ندى خۆمان له‌گه‌ڵ به‌غدا دابه‌ش بكه‌ین، ده‌توانین بڵێین بۆ دوو قۆناغه‌ و یه‌كه‌میان له‌ جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مه‌وه‌یه‌ بۆ 2003 و دووه‌میان له‌ دواى 2003یه‌ بۆ ئێستا.

قۆناغى یه‌كه‌م، حوكمى سوننیه‌كان بوو و قۆناغى دووه‌م شیعه‌كان حوكمى عێراق ده‌كه‌ن.

مومكینه‌ زۆر جار وا تصور بكات، كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ رووبدات، ئاسایشى ناوچه‌كه‌ تێكبچێت، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ى راسته‌ و مه‌ترسى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ نه‌بێت (ریفراندۆم)، ئه‌وا ناوچه‌كه‌ رووبه‌ڕووى كێشه‌ى گه‌وره‌ و تێكچوونى ئاسایش و شه‌قامگیرى ببێته‌وه‌.

ئه‌زموونى هه‌موو گه‌لانیش ده‌ریانخستووه‌.

له‌ ده‌ستوورى عێراقیشدا كه‌ له‌ 2005 ده‌نگى بۆ درا و كورد به‌ رێژه‌یه‌كى زۆر به‌شدارى كردو له‌وێدا هاتووه‌، كه‌ پابه‌ندى به‌و ده‌ستووره‌وه‌ یه‌كێتى عێراق ده‌پارێزێت و به‌داخه‌وه‌ ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم هیچ پابه‌ندییه‌ك به‌و ده‌ستووره‌ نه‌كراوه‌ و ده‌ستووریش رێگه‌مان پێده‌دات ئه‌و هه‌نگاوه‌ بنێین.

ئێمه‌ شانازى به‌ فه‌رهه‌نگى میله‌تى خۆمانه‌وه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ فه‌رهه‌نگى یه‌كتر قبوڵكردن و به‌یه‌كه‌وه‌ ژیانه‌ كه‌ ئاین و پێكهاته‌ى جیاواز به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین و ئه‌مه‌ بڕیارى هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان و ته‌واوى پێكهاته‌كانییه‌تى و بۆ داهاتووش ئێمه‌ پابه‌ند ده‌بین به‌وه‌ى كه‌ هه‌موو پێكهاته‌ و ئاینه‌كان له‌كوردستان مافیان پارێزراو بێت و به‌ به‌شدارى خۆیان رازى بن.

ئێمه‌ ناشمانه‌وێت ئه‌و ده‌رده‌سه‌رى و نه‌هامه‌تییه‌ى جیلى ئێمه‌ و جیلى پێش ئێمه‌ بینیان به‌جێى بهێڵین بۆ نه‌وه‌ى دواى خۆمان و ئێمه‌ش حه‌ز ده‌كه‌ین منداڵانى ئێمه‌ بخوێنن و ئازاد بن و وه‌كو هه‌موو گه‌لانى جیهان ئه‌و مافه‌مان هه‌یه‌ و نازانم بۆچى بۆ هه‌موو گه‌لانى جیهان هه‌یه‌ ئازاد بن و بۆ گه‌لى ئێمه‌ نه‌بێت.

ئێمه‌ داوامان له‌ دۆسته‌كانمان ئه‌وه‌یه‌ پشتیوانیمان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك نه‌توانن پشتیوانمان بن، لانیكه‌م دژى ئێمه‌ نه‌وه‌ستنه‌وه‌ و له‌ ئێسته‌شه‌وه‌ داوه‌تتان ده‌كه‌ین كه‌ نوێنه‌رتان بێت و به‌شدار بن وه‌ك چاودێر كه‌ بۆ ئێمه‌ رۆژێكى مێژووییه‌ و ساڵه‌هاى ساڵه‌ ئێمه‌ چاوه‌ڕوانى ده‌كه‌ین.

ته‌وه‌رى دووه‌م شه‌ڕى تیرۆره‌: ئێمه‌ شانازى ده‌كه‌ین به‌ پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانێتییه‌كى زۆرى نواند و بوو به‌ هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌فسانه‌ى داعش تێك بشكێت.

سه‌ده‌ها پێشمه‌رگه‌ گیانى خۆیان به‌خت كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئاواره‌كان رزگار بكرێن و رێگرى له‌وه‌ بكرێت ده‌ستى داعش پێیان بگات.

به‌ نسبه‌ت دوایین پێشهاتى شه‌ڕ، كه‌ شه‌ڕى مووسڵ بوو، دوێنێ راگه‌یه‌ندرا، مووسڵ رزگار كرا، به‌ڵێ هیچ گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌یه‌ك نه‌ماوه‌ داعشى لێ بێت و به‌ڵێ جیوبێك ماوه‌ و به‌داخه‌وه‌ زیانى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى یه‌كجار یه‌كجار زۆر و شاره‌كه‌ وێران بووه‌ و ساڵ و نیوێك دوو ساڵ پێش ئێستا باسى رزگاركردنى مووسڵمان ده‌كرد، ده‌مانوت ده‌بێت دوو پلان هه‌بێت، یه‌كێكیان پلانى سه‌ربازى و دووه‌میان پلانى سیاسى و ئیدارى بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ پلانى دووه‌م فه‌رامۆش كرا و زۆر خۆش بین نیم بۆ داهاتووى مووسڵ و هیوادارم راست نه‌بم، به‌ڵام من ئه‌و ترسه‌م هه‌یه‌.

ئه‌و هۆكاره‌ى بوو به‌ هۆى سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنى داعش پێش سێ ساڵ، ئێستا ئه‌و هۆكاره‌ ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بووبێت، ئه‌وا كه‌متر نییه‌ و بۆیه‌ ئه‌و ترسه‌م هه‌یه‌ و بۆ پلانى سه‌ربازیش ئێمه‌ رێككه‌وتنمان هه‌بوو، كه‌ پێشمه‌رگه‌ و سوپا و حه‌شد له‌ كوێ ده‌بێت و له‌ 17ى ئۆكتۆبه‌رى 2016 پێشمه‌رگه‌ له‌ سێ میحوه‌ره‌وه‌ هێڵى به‌رگرى داعشى تێكشكاند و سوپا و پێشمه‌رگه‌ پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه‌ بوون، به‌ڵام حه‌شد رێككه‌وتنى پێشێلكردووه‌ و بۆیه‌ من مه‌ترسیم هه‌یه‌.

Back to top button