به‌شار ئه‌سه‌د به فرۆكه و تۆپ حه‌سه‌كه بۆردومان ده‌كات
خواكوڕك
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له بۆردوومانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن له رۆژئاوا و ده‌گوترێ تۆپخانه‌كانیش مووشه‌ك بارانی شاره‌كان ده‌كه‌ن.
رێدوور خەلیل، گوتەبێژی پەیەدە بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، فڕۆكەكانی سوپای سووریا گەڕەكی محلەج و بازاڕی حوڕەی شاری حه‌سه‌كه‌یان بۆردوومان دەكەن. و لە ئاكامی بۆردوومانەكان شەهید و برینداریان هەیە.
دوای جێهێشتنی سوپای رژێمی سووریا له‌سه‌ره‌تا شۆرشی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌و ووڵاته، به‌رێكه‌وتنێكی نهێنی هێزه‌كانی په‌یه‌ده ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر شاره كوردیه‌كان. و تا ئێستاش رژێمی ئه‌سه‌د هێزه‌كانی له باره‌گا و بانك و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی ناوچه كوردیه‌كان ماوه، بۆ یه‌كەم جاریشه به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌و ناوشانه بۆردومان بكات
سەرچاوەیەك لە ئەنەكەسێ دەلێت هۆكاری ئەو بۆردمانانەی هێزەكانی بەشار ئەسەد دەگەرێتەوە بۆ ئەو رێكەوتنە نهێنیانەی كە لەنێوان پەیەدە و بەشار ئەسەدەوە هەیە، ئەمەش رێك لەو كاتەدا گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە، كە پەیەدە دەستی بە رەشبگیرییەكی بەرفرەوان كردووە لە رۆژئاوای كوردستان دژی هێز و لایانە سیاسیەكان و دەیەوێت هەرچی بۆنی لایانەكانی تری لێدێت، لە رۆژئاوای كوردستان دەری بكات، ئەو ئاڵۆزی و گرژیانەشی لەنێوان پەیەدە و هێزەكانی بەشار ئەسەد بووە، زیاتر رەوایەتی دانە بە كارەكەی بەشار ئەسەد و سەركوت كردنی نارەزایی خۆپێشاندانە سەرتاسەریەكان دژی پەیەدە ئاپۆچیەكان.