په‌كه‌كه‌ و گۆران و كۆمه‌ڵ به‌هاوكاری ئیتلاعات ئینجا سێ كه‌سیان هێنا سه‌ر شه‌قام له‌ بروكسڵ

خواكوڕك 

ئه‌مڕۆ 11ی 7ی 2017 به‌ هه‌رسێ رێكخستنی” گۆڕان و په‌كه‌كه‌ و كۆمه‌ڵ” به‌هاوكاری ئیتلاعاتی ئێران، ئینجا سێ كوردیان هێنا سه‌ر شه‌قام بۆ دژایه‌تی كردنی سه‌ردانی بارزانی بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ بروكسڵ”.

پێشكه‌ش كاری دیاری كه‌ناڵی ئۆرگانی په‌كه‌كه‌ له‌ بروكسڵ و دوو سێ كه‌سی تر بۆ دژایه‌تی هاتنی شاندی باڵای ریفراندۆم به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هاتوونه‌ته‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، به‌ڵام له‌لایان پۆلیسی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌رده‌كرێن،

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری بۆ پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپایان كردووه‌، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی له‌ پرسی مافی گه‌لی كوردستان و سه‌ربه‌خۆی كوردستان”.

خواكوڕك له‌به‌ر ئاداب و ره‌وشتی گشتی نه‌یتوانی ڤیدیۆكه‌ بڵاو بكاته‌وه‌…

Back to top button