هێمن میرانی:شه‌ش خاڵیه‌كه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌ئاشكرا عوقدەی مسعود بارزانی پێوه دیاره
خواكوڕك
ئه‌مرۆ كۆمه‌ڵ و گۆڕان پاش كۆبونه‌وه‌یان، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه كه خۆی له‌شه‌ش خاڵ بینیوه، له خاڵی ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردن، به‌روونی ئاشكرایان كردووه كه ریفراندۆم دوابخرێت، یان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن به‌رێوه ببرێـت و چاودێرێكی سیاسیش پێی وایه ئه‌و داواكاریه، گۆڕان و كۆمه‌ڵ عوقده‌ی مه‌سعود بارزانیی زۆر به‌ئاشكرا پێوه دیاره”.
هێمن میرانی قوتابی دکتۆرا لە شانشینی بریتانیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ش خاڵه ده‌نووسێت، داواکارییەکانی کۆمەڵ و گۆڕان یەکجار ڕەوان ئەگەر رەچاوی عوقدەی مسعود بارزانی نەکەی کە خۆی لە نێو دێرەکاندا حەشار داوە، دەنا ریفراندۆم مانگی نۆ بکرێ یان دە و یانزە و دوانزە جیاوازییەکەی چیە؟ و بە تایبەت تەوقیت گۆڕین چ کاریگەری دەبێ بەسەر ژیانی خەڵک و ئامادەکارییەکان و هەڵوێستی عێراقی و نێونەتەوەیی؟
هه‌روه‌ها ده‌شنووسێت” داواکارییەکان بە هەر ناوێک بن یەک ئامانجیان هەیە ئەویش ئەوەیە کە نابێ ریفراندۆم وەکو دەستکەوت بۆ مسعود بارزانی حساب بکرێ و یان نابێ بکرێ یان دەبێ لەگەڵ یان لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پارلەمان بێ کە بارزانی لەوێ نامێنێ‌و ده‌شلێـ”پارتیش لەمەدا لێی بردوونەتەوە کە جگە لەو دوو حزبە، هێزەکانی دیکە کە هێزی کاریگەرن لە پاڵ ئەنجامدانی پرۆسەکەن لە ئەیلول”.
هه‌روه‌ها له‌كۆتایشدا دهنووسێـ”بۆیە پرسەکە و داواکارییەکان زۆر سیاسی و وردتر کەسین و پەیوەندیان بە مسعود بارزانییەوە هەیە نەک ژیان و گوزەرانی خەڵک و دامودەزگا نیشتیمانییەکان و ئامادەسازی و دەستەواژە گەورەکانی دیکە