ماڵپەرێكی ڕووسی : باس لە شكستەكانی ئێران دەكات دژ بە سەركردایەتی سیاسی كورد

خواكوڕك

ماڵپەری ” Sputnik News ” ڕووسی كە بە (30) زمانی جۆراو جۆر بڵاوكراوەی هەیە ، لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كرد ” دوای شكست هێنانی كارتەكانی ئێران لە گرتنەوەی ئاو و پچڕاندنی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەكان لەگەڵ باشوری كوردستان بەمەبەستی پاشگەزكردنەوەی سەركردایەتی سیاسی كورد لە بڕیاری ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفراندۆم ، ئێستا لە هەوڵی بەكارهێنانی هێزی میلیشیایی حەشدی شەعبی یە كەلە چەند ناوچەیەكی كوردستان بە هاوكاری چەند لایەنێكی سیاسی جێگیری كردوون “.
بەپێی ڕاپۆرتێكی دەنگی ئەمریكا ئەم كێشانەی ئێستای عێراق لە ساڵی (2003) وە دەركەوتوون و بە تێپەڕبوونی كات ئەم ئاڵۆزیانە بێ متمانەی لە نێو ماڵی پێكهاتەكانی (شیعەو سوننەو كورد ) دروست كردووە .
زۆریك لە شیكەرەوان و چاودێرانی سیاسی پێشبینی ئەگەرەكانی ئەو قەیرانە سیاسی و ئابوریانە دەكەن كە دەشێت دوای داعش لە عێراق سەرهەڵبدەن ، چاودێرانی سیاسی لەو بڕوایەدا نین كە ئەم سەركەوتنانە لە عێراقدا دەرفەتێك بۆ ئاشتەوایی برەخسێنێت ، چونكە ئەو هێزانەی براوەی جەنگەكانن خاوەنی بڕیاری باڵادەستی سیاسین لە عێراق .

Back to top button