سەرۆك بارزانی: پێشمەرگە پازدە هەزار داعشی كوشتووە
خواكوڕك
دوای سەردانی شاندی باڵای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی بەلجیكا كۆبوونەوەی لەگەڵ بەر پرسانی ئەم وڵاتەو, شاندەكە سەردانی بارەگای یەكێتی ئەو رووپایی كرد, سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بارەگای یەكێتی ئەوروپا گوتارێكی پێشكەشكرد, چەند نهێنیەكی لە بارەی شەڕی داعش ئاكرا كرد كەلە شەڕی داعشدا پێشمەرگە 30 هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەی كۆنترۆڵكردووە و 15 هەزار چەكداری داعشی كوشتووە.
بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا و ژمارەیەك لە پەرلەمانتار و بەرپرسان، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بارەگای یەكێتی ئەوروپا گوتارێكی پێشكەشكرد.
بارزانی رایگەیاند، پێشمەرگە توانیویەتی لە شەڕی داعشدا 30 هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشە لەژێر دەستی داعش كۆنترۆڵبكاتەوە و زیاتر لە 15 هەزار چەكداری داعشیش بەدەستی پێشمەرگە كوژراون.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، لە شەڕی داعشدا هەزار و 745 پێشمەرگە شەهید بوون، 10 هەزار و 69 پێشمەرگە بریندار بوون، 63 پێشمەرگەش دیل و بێسەروشوێنن.
لەبارەی گشتپرسی، بارزانی گوتی “ئێمە لەبارەی گشتپرسی و جیابوونەوە لەگەڵ عێراق گفتوگۆ دەكەین، هەوڵمانداوە لەگەڵ عێراق بژین، بەڵام پاداشتی كورد بە دژایەتی دراوەتەوە، بۆیە دەمانەوێت لەگەڵ عێراق دوو دراوسێی باش بین”.
بارزانی راشیگەیاند، گشتپرسی دەبێتە هۆكاری ئارامی ناوچەكە، بەڵام ئەگەر جیانەبێنەوە رەنگە تووشی شەڕێكی خوێناوی ببین، چونكە هیچ ئیلتیزامێك بە دەستووری عێراق نەكراوە.