جێگری سەرۆكی پەرلەمانی یەكێتی ئەورووپا:بەبۆنەی سەركەوتنی ریفراندۆمی كوردستان ئاهەنگ دەگێڕم
خواكوڕك
دوای سەردانی كردنی شاندی باڵای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی بەلجیكاو پەرلەمانی یەكێتی ئەو روپا لەگەڵ بەر پرسانی ئەو وڵاتەو جێگری سەرۆكی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا كۆبوویەوە دواتر لەگەڵ چەند ئەندام پەرلەمانێك سەرۆك بارزانی وتارێكی پێشكەش كرد, جێگری ئسەرۆك پەرلەمانی یەكێتی ئەورویا سوپاسی بارزانی كرد كە وەڵامەكەی بۆ پرسیاری چەند پەرلەمانتارێك ئەرێنی و بووە.
جارلس تانۆك جێگری سەرۆكی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا لە بارەی شاندی باڵای ریفراندۆم رایگەیاند:” ئێمە بەهەموو شێوەیەیەك پشتگیری لە ریفراندۆم دەكەین ولەگەڵ سەربەخۆی كورستانین, چونكە لەماوەی رابردوو توانیویەتی ئەزمونێكی جوانی بەیەكەوە ژیان وئاینی و نەتەوەیی نیشانداوە هەروەها توانیویانە بەسەر گەورەترین رێكخراوی تیرۆرییستی جیهان سەربكەوێت كە داعشە.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا گوتیشی:” گوتیشی ئێستا دەرفەتێكی لەبارە بۆ كوردستان, كورد سەتساڵە چاوەڕوانی ئەم دەرفەتە بۆیە پێویستە لەدەست نەدرێت, هەروەها تانۆك گوتیشی بۆمن 25ی ئەیلول رۆژێكی تایبەتە چونكە رۆژی لەدایك بوونی منە كە بە بۆنەی لەدایك بوونی من و سەركەوتنی كورد لە ریفراندۆم دڵنیام ئاهەنگ دەگێرم.
تانۆك گوتیشی:” هەروەها گوتیشی شتێكی ئاقلانە نیە بۆ هەولێر كە بلێن ئێمە ریفراندۆم ناكەین چونكە توركیاو ئێران و سوریا دژمان دەوەستنەوە, هەموومان دەزانین دژ وەستانەوەكە بە هۆی ئەو رێژە كوردەهەیە كە كەوتونەتە سنوری ولاتەكانی ئەوان.