بەیاننامەیەك لە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیەوە لەبەغدا

خواكوڕك
دوای ئەوەی سەرۆكی چوار فراكسیۆنی كوردی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانیان كرد, لە میانەی گفتوگۆكە عەمار حەكیم هەڕەشەی لە هەرێمی كوردستان كردبوو لە بەرامبەر ئەو هەولانەی كە بۆ سەربەخۆی خۆی دەیدا كە جگە لە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو, هەر یەكە لە فراكسیۆنی ( گۆڕان و یەكێتی و كۆمەڵ) هاو هەڵوێست بوونە لەگەڵ ئەم سەركردە عەرەبە., پەیوەست بەم سەردانە فركسیۆنی پارتی راگەێندراوێكی بڵاو كردەوە
لە بەیاننامەكەی فراكسیۆنی پارتی هاتووە:” لە رێكەوتی(٨/٧/٢٠١٧)و لە سەر داخوازی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بە بێ هەماهەنگی پێشتر لەگەڵ فراكسیۆنمان، هەر چوار فراكسیۆنی(یەكێتی،گۆڕان،كۆمەڵ، یەكگرتوو)كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ بەرێز(عەممار ئەڵحەكیم) سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ئەنجام داو تێیایدا سەماحەتی (عەممار ئەڵحەكیم) جارێكی تر و بە توندی دژایەتی خۆی بۆ پرسی ریفراندۆم و بڕیاری خەڵكی كوردستان بۆ سەربەخۆیی دەربڕیوە و بە داخەوە زمانی زبرو هەڕەشەی بە كارهێناوه، لە كاتێكدا لەم ماوەیەی دواییدا گوێبیستی چەندین لێدوانی لەوجۆرە بووین لە بەڕێزیان كە بەداخەوە ئەم جۆرە لێدوانانە لە مێژووی سیاسی و كەسایەتی بنەماڵەی بەڕێزیان زۆر دوورە.

هەروەها فراكسۆنی پارتی دەشلێت:” ئێمە لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان جگە لەوەی نیگەرانی ئەم جۆرە لێدوانانەین لە بەڕێزیان، ئەوا هەر زمانێكی زبر رەت دەكەینەوەو دوپاتی ئەوەش دەكەینەوە كە سەربەخۆیی و ئەنجام دانی ریفراندۆم مافی گەلی كوردو كوردستانیانەو ئەم بابەتەشمان بە روونی و بە بێ شەرم لە كۆبوونەوەی چەند مانگ پێشی فراكسیۆنمان لەگەل بەڕێز(عەممار ئەڵحەكیم) باس كردووەو داخوازی گەلی كوردستانمان پێ گەیاندووەو لەوەش دڵنیایین و ئەو دڵنییاییەشمان داوەتە هەموو لایەن و فراكسیۆنە عێراقییەكان، كە ئەم جۆرە لێدوانە زبرانە هیچ خزمەت بە ئاشتی و مرۆڤایەتی ناگەیەنێت بە تایبەت لە عێراقێك كە بە دەست زۆر قەیرانەوە دەناڵێنیت.

 

دەقی بەیاننامەی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەڕلەمانی عیراق .

بەیاننامەی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە كۆبوونەوەی هەر چوار فراكسیۆنی( یەكێتی، گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو) لەگەڵ بەڕێز( عەممار ئەڵحەكیم) سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی
لە رێكەوتی(٨/٧/٢٠١٧)و لە سەر داخوازی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بە بێ هەماهەنگی پێشتر لەگەڵ فراكسیۆنمان، هەر چوار فراكسیۆنی(یەكێتی،گۆڕان،كۆمەڵ، یەكگرتوو)كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ بەرێز(عەممار ئەڵحەكیم) سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ئەنجام داو تێیایدا سەماحەتی (عەممار ئەڵحەكیم) جارێكی تر و بە توندی دژایەتی خۆی بۆ پرسی ریفراندۆم و بڕیاری خەڵكی كوردستان بۆ سەربەخۆیی دەربڕیوە و بە داخەوە زمانی زبرو هەڕەشەی بە كارهێناوه، لە كاتێكدا لەم ماوەیەی دواییدا گوێبیستی چەندین لێدوانی لەوجۆرە بووین لە بەڕێزیان كە بەداخەوەئەم جۆرە لێدوانانە لە مێژووی سیاسی و كەسایەتی بنەماڵەی بەڕێزیان زۆر دوورە.
ئێمە لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان جگە لەوەی نیگەرانی ئەم جۆرە لێدوانانەین لە بەڕێزیان، ئەوا هەر زمانێكی زبر رەت دەكەینەوەو دوپاتی ئەوەش دەكەینەوەكە سەربەخۆیی و ئەنجام دانی ریفراندۆم مافی گەلی كوردو كوردستانیانەو ئەم بابەتەشمان بە روونی و بە بێ شەرم لە كۆبوونەوەی چەند مانگ پێشی فراكسیۆنمان لەگەل بەڕێز(عەممار ئەڵحەكیم) باس كردووەو داخوازی گەلی كوردستانمان پێ گەیاندووەو لەوەش دڵنیایین و ئەو دڵنییاییەشمان داوەتە هەموو لایەن و فراكسیۆنە عێراقییەكان، كە ئەم جۆرە لێدوانە زبرانە هیچ خزمەت بە ئاشتی و مرۆڤایەتی ناگەیەنێت بە تایبەت لە عێراقێك كە بە دەست زۆر قەیرانەوە دەناڵێنیت.
لەو قۆناغە ناسكەش كە گەلی كورد و كوردستانییان پێی دا تێپەڕ دەبین و لەكاتێكدا كە لە گەیشتن بە ئاواتە لەمێژینەكەمان كە سەربەخۆیییە نزیك دەبینەوە، هیوامان وایە كە هەموو تاك و پارت و فراكسیۆنێكی كوردستانی بە گیانێكی كوردستانیانە هەوڵ بدات بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسە پیرۆزەو بە روحی دۆستانەو ئاشتیانەو بە زمانی مەنتق وەڵامی هەر دەنگێكی زبر بداتەوە كە دەیەوێت كوردستانیان بە مافی سەربەخۆیی خۆیان شاد نەبن. هەر لێرەوەش جارێكی تر دەست خۆشی لە برای بەڕێزمان(د. موسەننا ئەمین) سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەین كە لە كات و شوێنێكی گونجاو، بە گفتوگۆیەكی تێروتەسەل، بەرگری كردووە لە گەل و نیشتمانێكی زوڵملێكراو.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
۱۱/۷/۲٠۱۷

Back to top button