شاندێكی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەچێتە واشنتن

 

خواكوڕك
دوای كۆنتڕۆلكردنەوەی شاری موسڵ, شاندێكی هاوبەشی شانەی راگەیاندنی جەنگی هەرێمی كوردستان و عێراق سەردانی واشنتنی پایتەختی ئەمریكا دەكات.

عەمید هەڵگورد حیكمەت، بەرپرسی شانەی راگەیاندنی جەنگی هەرێمی كوردستان راگەیاندووە، ئەمشەو سێشەممە (11-7-2017) شاندە هاوبەشەكە بەرەو واشنتن بەڕێدەكەوێت.

هەڵگورد حیكمەت گوتی “ئەركی ئێمە گەیاندنی پەیامی پێشمەرگەیە بە 72 وڵاتی هاوپەیمانی دژ بە داعش بۆ ئەوەی لە هاوكاری و پاڵپشتییەكانیان بۆ پێشمەرگە بەردەوام بن، بۆ بنەبڕكردنی گرووپی بچووكی تووندئاژۆی دوای داعش و هزری تووندئاژۆیی”.

عەمید هەڵگورد حیكمەت كە نوێنەری پێشمەرگەیە لەنێو شاندەكەدا، گوتیشی “سەردانەكە چەند رۆژێك دەخایێنێت و لەگەڵ چەندین بەرپرسی سەربازی و سیاسیی كۆدەبینەوە”.

Back to top button