قاسم سولەیمانی: سووپاسی سەلیم جبووری ئەكەین بۆ تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی

خواكوڕك
بە پێێ‌ بەڵگەنامەیەكی ڤیدیۆیی كە تێدا یەكێك لە ئەندمانی پەرلەمانی عێراق قسەدەكات ئاشكرای كردووە كە قاسم سلێمانی نەیهێشتووە سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە پێكهاتەی سونە لە پۆستەكەی لابكەوێت, هەروەها ئەمڕۆ فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی، سووپاسی گەلی عێراق و سووریای كرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و هەروەها سووپاسی ڕۆڵی (سەلیم جبووری) كرد لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمان.

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، سووپاسی گەلی عێراق و گەلی سووریای كرد كە لە ماوەی بەرامبەر داعشیان گرت و ڕووبەڕووی تیرۆر وەستانەوە، گوتیشی :” سەركەوتنەكانی عێراق لە جەنگی دژ بە داعش و ڕزگاركردنی مووسڵ، سەركەوتنە بۆ هەموو جیهان.

هەروەها عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لە نەجەف، بە كەسایەتییەكی جیاوزی وەسف كرد.

جەختیشیكردەوە، كە حەشدی شەعبی هەموو سەركەوتنەكانیان تۆمار كردووە، گوتیشی :” سووپاسی سەلیم جبووری، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەین كە ڕۆڵی هەبووە لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی”.

پێشتریش عالیە نسەیف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی ئیئیتیلافی دەوڵەتی یاسا، ئاشكرای كرد، كە قاسم سولەیمانی، نەیهێشتووە سەلیم جبووری لە پۆستەكەی لاببرێت و ئەو پاراستوویەتی.

جەختی لەسەر ئەوەش دەكردەوە، كە ئەو قەیرانەی لە عێراقدا درووست بووە، ئەوەی ئاشكرا كردووە، بەهیچ شێوەیەك بڕیارەكان عێراقی نین و سیاسییەكان مێشكی خۆیان داوەتە دەست وڵاتانی دراوسێ.

Back to top button