موژده‌ خۆشه‌كه‌ گه‌یشت…تۆماری بایۆمه‌تری موچه‌ خۆران له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر مووچه‌ دابه‌شكردن بڵاوكرده‌وه‌

خواكوڕك

لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری موچەخۆران له‌ هه‌رێمی كوردستان ، ئاگاداری هەموو یەکە ژمێریارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە” کە دەبێت پێش ڕۆژی ١٥ی هەموو مانگێک، لیستی ئەلیکترۆنی موچە لەسەر بنەمای تۆماری بایۆمەتری، بۆ گەنجینەکان بنێرن، دواكه‌وتنیشی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی یه‌كه‌ ژمێریارییه‌كان.

لە راگەیەنراوێکدا لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری موچەخۆران له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌” ئاگاداری یەکە ژمێریاریەکان ده‌كه‌ینه‌وه‌، کە دەرئەنجام و بەرپرسیاریەتی یاسایی هەر حاڵەتێکی دواکەوتن لە ناردنی لیستی داواکراو دەکەوێتە ئەستۆی یەکە ژمێریاریەکان، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ بە هەمان شێوە دیوانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیش بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە بە شێوەیەکی دروست و لە کاتی خۆیدا.

ئه‌وه‌ی زانراوه‌” له‌ ڕۆژی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، پرۆسەی بە بایۆمەتریکردنی موچەی موچەخۆران لە پارێزگاکانی هەرێم دەستیپێکرد و پرۆژەکە بریتییە لە تۆمارکردنی ناو و زانیاری پێویستی سەرجەم موچەخۆرانی حکومەتی هەرێم لە سیستمیکی ئەلکترۆنیدا، پرۆژەکە هی وەزارەتی داراییە و لەلایەن کەسانی شارەزا و پسپۆڕی کوردەوە دروستکراوە و سەرپەرشتی دەکرێت.
به‌پێی ئەو زانیارییانەی کە دەربارەی سیستمەکە ئاشکراکراوە” هۆکارەکانی دروستکردنی بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێتەوە_ئەویش بەهۆی نەبوونی داتایەکی ورد و دروست لەسەر موچەخۆران بەشێوەی ناوەندی و نەبوونی کارتی ئەلکترۆنی موچەخۆران، کە بووەتە بەربەست لەبەردەم جیاکردنەوەی موچەخۆری ڕاستەقینە و دووبارە.

بە گوێرەی پرۆژەکە دوای دروستکردنی کارتی زیرەکی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، چیتر موچەخۆری ناڕاستەقینە (بندیوار) نامێنێت و داتایەکی دروست لەسەر موچەخۆری ڕاستەقینەی حکومەت دەستدەکەوێت.
هەر بەپێی زانیاریەکان لەدوای مانگی ئەیلولەوە مووچە بە سیستمی ئەلکترۆنی دابەش دەکرێت و لەگەڵ ئەو شێوازە نوێیەشدا ئەگەری دەستکاریکردنی پاشەکەوتی مووچە هەیە.

Back to top button