یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌ و ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ تاوتوێده‌كه‌ن

خواكوڕك

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12/7/2017 بڕیاره‌ یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له‌ شاری سلێمانی سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بكات و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی گۆڕان كۆببێته‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ له‌ سه‌رووی هه‌مویانه‌وه‌ پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان.

بەپێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌” ئەمڕۆ وەفدێكی باڵایی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات لە شاری سلێمانی و سەردانەكەی وەفدی یەكگرتووش لە چوارچێوەی زنجیرە سەردانەكانی ئەو هێزەیه‌ بۆ لای ئەو لایەنانەی لە حكومەتدا بەشدارن، لەو كۆبونەوەیەدا یەكگرتووی و ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان باس لە ریفراندۆم و بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان دەكەن، هاوكات یه‌كگرتوو هه‌وڵده‌دات له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یی كه‌ سازكراوه‌ بۆ پرسی ریفراندۆم هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆده‌نگ بن و هاوكار بن بۆ سه‌رخستنی.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” له‌ پێشتر یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ یەكێتی و بزوتنەوەی ئیسلامی و كۆمەڵ كۆبوەیەوە ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ گۆران كۆده‌بێته‌وه‌.

Back to top button