شاندێكی حكومه‌تی عێراقی گه‌یشتنه هه‌ولێر
خواكوڕك
ئه‌مڕۆ به‌یانی چوارشه‌ممه شاندێكی باڵای حكومه‌تی عێراقی گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌خت و له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستانه‌وه پێشوازی كران.
ئه‌و شاندەی كه گه‌یشتنه هه‌ولێر پێكهاتبوون لە (وەزیرانی نەوت و پەروەردە و كشت‌وكال و كارەبا و بریكاری وەزارەتی دارایی و چەندین بەرپرسی تری حكومی، كه ده‌یانه‌وێت چه‌ند كێشه‌یه‌كی ناكۆك گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن و دوا پێشهاته‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم تاوتوێ بكه‌ن.
سەردانی شاندێكی عێراقی لە ئاستێكی باڵادا بۆ هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە كە شاندێكی تری باڵای هەرێمی كوردستان لە ئەوروپایە و پشتیوانی بۆ پرسی سەربەخۆیی كۆدەكاتەوە، به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركۆی هه‌ریمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) و نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه سیاسه‌یكانی هه‌ریم و پێكهاته جیاوازه‌كانی كوردستان له رووی ئاینیه‌وه.