كه‌ش و هه‌وا فێنگ ده‌بێت و دواین پێشبینیه‌كان بڵاوكرایه‌وه
خواكوڕك
پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن و كه‌ش و هه‌وا ده‌گۆڕێت و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش فێنكتر ده‌بنه‌وه له چه‌ند رۆژی رابردوو.
كەشناسی عیراق پێشبینیەكانی بۆ باری كەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند” كەشوهەوا فێنك دەبێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن، ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه” ئه‌مڕۆ چوار شەممە لە سەرجەم ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لە هەرێمی كوردستان بەهۆی دابەزینی زیاتری پلەكانی گەرماوە كەشوهەوا فێنك دەبێت.
سه‌باره‌ت به كه‌ش و هه‌وا له سبه‌یی پێنج شه‌ممه” كەشناسی عیراق ده‌ڵێت”ئاسمان ساماڵ دەبێت و كەمێكی دیكەش پلەكانی گەرما دادەبەزن.